ئەگەر فەرمانبەر هەستێت بەو ئەركەى لەسەر شانێتى، و ویستى سوود لەكاتى دەوام وەربگرێت بە خوێندنى قورئان، یان خوێندنەوەى شتێكى بەسوود، یاخود ویستى كەمێك سەرخەو بشكێنێ بۆ ئەوەى پشوو بدات وئاسوودە بێت، ئایا دروستە؟
هیچى لەسەر نیە مادام ئەو ئەركەى لەسەریەتى بەجوانى ڕایپەڕاندووە، بەڵام ئەگەر هاتوو كەم وكورتى و كەمتەرخەمى ئەنجامدا لە كاروپیشەكەى خۆیدا ئەوا حەرامە و دروست نیە، بەڵام سەرخەو شكاندن ئەوا بۆى نیە ، چونكە ناتوانێت خۆى كۆنترۆڵ بكات وپێدەچێت كاتێكى زۆرتر بخەوێت وئاگایشى لێ نەبێت.