هەندێ پارەم دۆزییەوە و خەرجم كرد بۆ خۆم ، حوكمی ئەو کارەم چیە و چیم لە سەرە ئێستا بیکەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەندێ پارەم دۆزییەوە و خەرجم كرد بۆ خۆم ، حوكمی ئەو کارەم چیە و چیم لە سەرە ئێستا بیکەم؟

بەناوى خواى بەخشەندەو میهرەبان
پێویست بوو لە سەرت کە بانگەوازی بۆ بکەی، ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک بانگەوازت بۆ کرد، لە هەر مانگێک دوو جار تا سێ جار ( کێ ئەو بڕە پارەیەی ون کردووە؟ لە کام شوێن؟ )، کە دەبێت ئەو بانگەوازە لە شوێنی گشتی بێت یان لە ناو بازاڕ و بەر دەرگای مزگەوتەکان، ( یان لە رێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە ) ، ئەگەر ساڵێکی تەواو تێپەڕی بە سەر بانگەوازەکەدا ، ئەوا حەڵاڵە بۆت و دەتوانی بۆ سوودی خۆت بەکاری بهێنیت، بەڵام هەركاتێک خاوەنەکەی بە ناونیشانی تەواو هاتەوە بۆ وەرگرتن ، دەبێت بۆی بگێڕیتەوە ، چونکە ئەو کاتە دەبێتە ئەمانەتێک لە گەردنی تۆدا، بەڵام ئەگەر هیچ بانگەوازت بۆ نەکردبێ و ئەو پارەیەت خەرج کردبێ بەبێ دەنگی، ئەوا دەبێت ئێستا ئەو بڕە پارەیە بكەیتە خێر و صەدەقە بە نیەتی خاوەن پارەکە، چونکە تۆ ڕێگاکانی حەڵاڵبوونی ئەو کارەت نەگرتووەتە بەر، کە بریتیە لە بانگەوازكردن، بەو شێوازەش خێر و پاداشتەکەی دەگاتەوە بە خاوەنەکەی بە ویستی خوای گەورە ....
وەڵای شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله

سەردان: ٢,٩٠٥ بەش: هەمەجۆر