خۆشەویسترین كردەوە لای خوای پەروەردگار چ کردەوەیەکە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خۆشەویسترین كردەوە لای خوای پەروەردگار چ کردەوەیەکە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله، و الصلاة والسلام على رسول الله....و بعد:
پێغەمبەرى خـوا فەرموویەتى  : خۆشەویسترینی خەڵك لای خوا ئەوەیە: سوودمەندترینیان بێت بۆ خەڵك..
وە خۆشەویسترین كردەوە لای خوای گەورە ئەوەیە:
1 ـ خۆشیەك بهێنیت بە سەر موسوڵمانێكدا.
2 ـ یان ناڕەحەتى یەكی لە سەر لابەریت.
3 ـ یان قەرزێكی بۆ ببژێریت.
4 ـ یان برسێتیەكی دەربكەیت.
5 ـ وە ئەگەر لە گەڵ برایەكی موسوڵمانمدا بڕۆم بۆ بەجێهێنانی پێویستیەك لام خۆشەویسترە لەوەی كە لەم مزگەوتەدا (مزگەوتی مەدینە) یەك مانگ بمێنمەوە بۆ خوا پەرستی و ئیعتیكافكردن.
6 ـ وە هەركەسێك توڕەیی خۆی بگرێتەوە ئەوا خوا عەورەتی دادەپۆشێت.
7 ـ وە هەركەسێك ڕق و توڕەییەك بخواتەوە لە كاتێكدا ئەگەر ویستی هەبێت بەجێی بێنێت بەجێی دێنێت ئەوا خوا دڵی پڕ دەكات لە ڕەزامەندی لە ڕۆژی دوایدا.
8 ـ وە هەركەسێك لە گەڵ برایەكی موسوڵمانیدا بڕوات بۆ بە جێهێنانی پێویستیەكی هەتا جێبەجێی دەكات ئەوا خوا پێیەكانی جێگیر دەكات لە ڕۆژێكدا كە پێكان تێیدا دەخلیسكێن.
9 ـ وە ڕەوشت خراپی كردەوە تێك دەدات وەك چۆن خەڵ هەنگوێن تێك دەدات.
صحيح الـجامع الصغير رقم: (176)، ‌وصحيح الترغيب والترهيب رقم: (2623)، وسلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (906).
ئەمەیە ڕەوشتی موسڵمانی كامڵ و ڕاست...
ئەمەیە هەستـی برایـەتی ڕاستەقـینە...
ئەمەیە ئایینی ئیسـلامی پـیـرۆز...!!!

سەردان: ١,٩١٩ بەش: هەمەجۆر