داواکارین بە کورتى وپوختى فەزڵ و حوکم و ئادابەکانى مانگى پیرۆزی ڕەمەزانمان بۆ باس بکەن
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا بە کورتى ئەوەندەى بتوانین فەزڵ و حوکم و ئادابەکانى ڕۆژووى مانگى پیرۆزى رەمەزان لە (23) بەشدا دەخەینە ڕوو بە ئومێدى ئەوەى سودمەند بێ بۆ هەموو خوشک و برایەکى موسڵمان .
یەکەم: ماناى ڕۆژوو لەڕووی زمانەوانی و شەرعییەوە
- ڕۆژوو لە زمانەوانییەوە :
واتە : خۆگرتنەوە .
- ڕۆژوو لە شەرعدا:
(( بریتییە لەخۆ گرتنەوەیەكی تایبەت : كەئەویش خۆ گرتنەوەیە لەخواردن وخواردنەوە ، وجیماع كردن لە سپێدەوە تاوەكو مەغریب و لەگەڵ هەبوونی نییەت بەوەی كەبەڕۆژو دەبێت
دووەم : فەزڵ و پاداشت و تایبەت مەندییەكانی ڕۆژوو
بێگومان ڕۆژوو چه‌ند ڕێز و فەزڵ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه ، له‌وانه :
1- ڕۆژوو یه‌كێكه له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌خودا په‌یمانی داوه به‌هۆیه‌وه له‌خاوه‌نه‌كه‌ی خۆش بێت و پاداشتێكی گه‌وره‌ی بداته‌وه .
2- ڕۆژوو خێرێكی گه‌وره‌یه بۆ موسوڵمان گه‌ر بزانێت .
3- ڕۆژوو هۆكارێكه له‌هۆكاره‌كانی به‌ده‌ست هێنانی ته‌قوا وخۆ پارێزی
4- ڕۆژوو پارێزه‌ره ، ومرۆڤی موسوڵمان خۆی پێ ده‌پارێزێت له‌ئاگر .
5- ڕۆژوو پارێزه‌ری مرۆڤه له شه‌هه‌وات و ئاره‌زووه‌كان .
6- به‌ڕۆژوو بوونی یه‌ك ڕۆژ له‌پێناو خوادا حه‌فتا ساڵ مرۆڤ له‌ئاگری دۆزه‌خ دوور دەخاته‌وه
7- به‌ڕۆژوو بوونی یه‌ك ڕۆژ له‌پێناو خوادا به‌قه‌د دووری نێوان ئاسمان وزه‌وی مرۆڤ له‌ئاگری دۆزه‌خ دوور دەخاته‌وه .
8- ڕۆژوو ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم ،و هاوشێوه‌ی نییه
9- ڕۆژوو خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ده‌رگای ڕه‌یانه‌وه ده‌كاته ژووره‌وه بۆ نێو به‌هه‌شت
10- ڕۆژوو ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان .
11- پاداشتی ڕۆژووانان پاداشتێكی دیاری نه‌كراوه :
12- ڕۆژووان دوو خۆشی بۆ هه‌یه :
13- بۆنی ده‌می ڕۆژووان له‌لای خوا له بۆنی میسك خۆشتره :
14- ڕۆژوو وله‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆزدا ده‌بنه شه‌فاعه‌ت كار بۆ خاوه‌نه‌كه‌یان له‌ڕۆژی دواییدا .
15- ڕۆژوو دەبێتە هۆى بەدەستهێنانى چه‌ند ژوورێكی به‌رزی له‌نێو به‌هه‌شتدا .
سێیەم : سوود و قازانجەكانی ڕۆژوو لەڕووى شەرع و تەندروستیەوە
یەکەم : لە ڕوی ئاینیەوە :
* نەفسمان پاك ڕائەگرێ و خۆیشمان ئەپارێزێ و ئاگری شەهوەت لە جەستەمان ئەكوژێنێتەوە، بە مەش لە ئەنجامدانی تاوانی گەورە ئەمانپارێزێت و تاوان كەمتر ئەكەین.
* تۆوی ڕحمەت و بەزەیی لە هۆش و ویژدان و دڵەكانمان ئەنێژێ و فێری ئارامگرتنمان ئەكات.
* وامان لێدەكات هەردەم هەژارانمان لە یاد بێت و دەستی یارمەتیان بۆ درێژ بكەین.
* فێری چاكە كاریمان ئەكات و لە درۆ و دوو ڕووی و زمان پیسی ئەمان پارێزێ.
* فێری لە خوا ترسان و خوا پەرستی ڕاستەقینەمان ئەكات.
* دڵەكانمان نەرم ئەكا و گوێیەكانمان ڕائەهێنێ بۆ زیاتر گوێگرتن لە قورئان و ئامۆژگاری.
* باشترین ڕێگایە بۆ ڕزگار بوون لەتاوان.
* لە پلانە هەمیشەییەكانی شەیتان ئەمانپارێزێ.
* هۆكارێكە بۆ چونە بەهەشت و لێخۆشبوونی پەروەردگار لێمان.
دووەم : لە ڕوی تەندروستیەوە :
جەستەمان لـــە چەندین نەخۆشی ئەپارێزێت: هەروەك دكتۆر (عبدالعزیز أحمد) لە وتارێكی دا ئەڵێت: ((بە شێوەیەكی زانستیانە دەركەوتوە كە ڕۆژوو وەسیلەیەكی سروشتی یە بۆ پاراستنی لەش لەهەندێ دەرد و نەخۆشی، ئەمەش لەژیانی یەكە یەكەی ئەو خەڵكەدا بەدی دەكرێت)، هەروەها لەپاش تاقیكردنەوەیەكی زۆر لە سەر ئاژەڵ و گیاندارانی تردا دكتۆر (روجية) گەیشتە ئەم ئەنجامە: ئەو گیاندارانەی بۆ ماوەیەكی دیاریكرا و خواردن و خواردنەوەیان لێ قەدەغە بكرێت بەرگری و بەرەنگاریان بۆ نەخۆشی زۆرتر دەبێت تا لەپێش قەدەغە كردنەكە.
چوارەم : چاكه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان
ڕه‌مه‌زان مانگى خێر و به‌ره‌كه‌ته ، خواى په‌روه‌ردگار چه‌ندین چاكه و فه‌زڵى ئاشكراى پێ به‌خشیوه ، ئه‌وه‌ش ئه‌م شێوانه‌ى خواره‌وه‌یه :
1 ـ خواى گه‌وره قورئانه پیرۆزه‌كه‌ى ناردۆته خواره‌وه:
2 ـ شه‌یتانه‌كانى تێدا كۆت و زنجیر ده‌كرێن .
3- ده‌رگاكانى دۆزه‌خ داده‌خرێن .
4- ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه .
5 ـ بوونى شه‌وى قه‌در ( ليلة القدر ) تیایدا:
6- ڕه‌مه‌زان مانگى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پاڕانه‌وه‌كان و ڕزگار بوونه له ئاگر:
7- ڕه‌مه‌زان مانگى سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌كانه :
8- مانگى ڕه‌مه‌زان گه‌وره‌ترینى كاته‌كانه كه تێیدا خواى گه‌وره له تاوانه‌كان ده‌بورێت :
9- گه‌یشتن به‌مانگی ڕه‌مه‌زان وبه‌ڕۆژوو بوون تیایدا ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی كه‌سی باوه‌ڕدار :
10- ماڵ به‌خشین له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا خێری زۆر تره له‌مانگه‌كانی تر،
پێنجەم : حوكمی ڕۆژوو گرتنی مانگى ڕەمەزان
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان واجبه به‌به‌ڵگه‌ی قورئان وفه‌رمووده و كۆده‌نگی زانایان له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێكی باڵغی عاقڵی ،وموقیم ،واته : له‌سه‌فه‌ردا نه‌بێت ، وهیچ ڕێگریه‌ك نه‌بێت له‌به‌رده‌م به‌ڕۆژوو بوونیدا ، وه‌ك سوڕی مانگانه ، یان زەیستانى (منداڵ بوون)
شەشەم : هاتن و سابت بوونى مانگی ڕەمەزان و کۆتایی هاتنى
هاتنی مانگی ڕەمەزان بەیەكێك لەم دوو شتە جێگیر دەبێت :
1- بینینی مانگی ڕەمەزان هەرچەند تەنها كەسێكیش بینیبێتی بەمەرجێك ڕاستگۆ وجێی سیقە و عادل بێت .
2- تەواو كردنی مانگی شەعبان ، واتە : هەركە (30) ڕۆژ لەمانگی سەبان تەواوكرا ئەوا ڕەمەزانە هەرچەندە مانگی مانگی ڕەمەزانیش نەبینرابێت .
وەهەروەها ڕەمەزان تەواو دەبێت بە :
1- یان بینینی مانگی شەوال هەرچەندە دوو كەسی ڕاستگۆ و جێی سیقەش بن ، واتە : بۆ تەواو بوونی مانگی ڕەمەزان پێویستە دوو كەسی ڕاستگۆ شایەتی ئەوە بدەن كە مانگی شەوالیان بینیوە .
2- یاخود تەواو كردنی مانگی ڕەمەزان ، واتە : هەركە (30) ڕۆژ لەڕەمەزان تێپەڕی ئەوا تەواو دەبێت هەرچەند مانگی شەوالیش نەبینرابێت
حەوتەم : جۆرەكانی ڕۆژوو
ڕۆژوو دەبێتە چوار بەشەوە ، بەم شێوەیەی لای خوارەوە :
جۆری یەكەم : ڕۆژووی فەرز
ئەویش ڕۆژوی مانگی ڕەمەزانە
جۆری دووەم : ڕۆژوی واجب
كەئەویش كەفارەتە و بەهۆی كەفارەتی هەندێ شتەوە مرۆڤ بەڕۆژو دەبێت
جۆری سێیەم : ڕۆژووی نەزر
ئەم جۆرە لەڕۆژوو واجب نی یە لەئەسڵدا بەڵام مرۆڤ خۆی لەسەر خۆی واجبی دەكات .
جۆری چوارەم : ڕۆژووی سوننەت
هەشتەم : شەرت و مەرجەكانی ڕۆژوو
شەرتەكانی واجب بوونی ڕۆژوو شەش دانەن : ڕۆژوو واجبە لەسەر هەموو موسوڵمانێكی بالغ ، وعاقڵ ، بەتوانا ، لەماڵ بێت ، واتە : لەسەفەردا نەبێت ، یەكێك لەڕێگرییەكانی ڕۆژوو نەبێتە ڕێگر لەبەردەم بەڕۆژوو بوونیدا وه‌ك سوڕی مانگانه ، یان زەیستانى (منداڵ بوون)
نۆیەم : پایە و ڕوكنەكانی ڕۆژوو
بێگومان ڕۆژوو دوو ڕوكن وپایەیی هەیە كە لەسەری بونیاد دەنرێت ، بەم شێوەیەیی لای خوارەوە :
ڕوكنی یەكەم : نیەت هێنان ، کە شوێنى نیەت دڵە نەک زمان
ڕوكنی دووەم : خۆ گرتنەوە لەهەموو ئەو شتانەی ڕۆژوو دەشكێنن لەكاتی بانگی بەیانییەوە تاوەكو ئاوا بوونی خۆر
دەیەم : ئەوانەی كە بۆیان هەیە بەڕۆژوو نەبن لە ڕەمەزاندا
ئەوانەی كە بۆیان هەیە بەڕۆژوو نەبن لە ڕەمەزاندا بریتین لە :
1- ڕێبوار ( مسافر ) :
2 ـ نه‌خۆش :
3 ـ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له بێنوێژدان یان له زه‌یسانیدان واتە : خوێنى دواى منداڵ بوون :
4 ـ پیاو و ئافره‌تى به‌ته‌مه‌ن :
5 ـ ئافره‌تى سك پڕ‌و شیرده‌ر :
6- ئه‌و كه‌سه‌ی كه زۆری لێده‌كرێت ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت :
7- كه‌سێك پێویستی به‌شكاندنی ڕۆژوو بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك ڕزگار بكات له مردن :
8- كه‌سێك برسێتی وتینوێتی زۆری بۆ بێنێت به‌شێوه‌ك بترسێت زیانی پێ بگات وبمرێت :
یانزەیەم : بەتاڵكەرەوەكانی ڕۆژوو
زۆر شت هه‌ن پێویسته ڕۆژووان لێیان دوور بكه‌وێته‌وه ، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه له ڕۆژانى ڕه‌مه‌زان دا ئه‌نجام بدات ڕۆژووه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه و تاوانه‌كانى زۆر ده‌بن ، ئه‌و شتانه ئه‌مانه‌ن :
1 ـ خواردن و خواردنه‌وه به ئه‌نقه‌ست :
2 ـ خۆڕشانه‌وه‌ى به ئه‌نقه‌ست
3 ـ بێ نوێژى و زه‌یستانى
4 ـ ده‌رزى لێدانێك مه‌به‌ست پێى خواردن پێدان بێت
5 ـ جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزان دا :
6 - ده‌رچوونی مه‌نی به‌ئاره‌زوو ، جا به‌هۆی ماچ كردنه‌وه‌وه بێت یاخود به‌ده‌س لێدان ، یاخود ده‌ستپه‌ڕ ،
7- نیه‌تی شكاندنی ڕۆژوو ، هه‌ركه‌سێك نیه‌تی شكاندنی ڕۆژوو بێنێت ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێت ؛ چونكه نییه‌ت یه‌كێكه له‌ڕوكنه‌كانی ڕۆژوو
8 : هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌دین وكافر بوون :
دوانزەیەم : مەرجەكانی ئەو شتانەی كەڕۆژوو دەشكێنن
مه‌رجه ئه‌و شتانه‌ی كه‌ڕۆژوو ده‌شكێنن جگه سوڕی مانگانه وخوێنی منداڵ بوون سێ مه‌رجى تێدابێ
مەرجى یەکەم : كه‌سه‌كه عیلمی هه‌بێت و بزانێ ڕۆژوو به‌و شته ده‌شكێت
مەرجى دووەم : ده‌بێ له‌بیری بێت وله‌بیری نه‌چوبێت ، جا ئه‌گه‌ر به‌له‌بیرچوونه‌وه شتێكی خوارد ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی سه‌حیحه وهیچ كێشه‌ی نی یه وقه‌زا كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نی یه
مەرجى سێیەم : به‌كه‌یفی خۆی خواردنه‌وه‌كه بخواته‌وه وزۆری لێ نه‌كرابێت ، جا ئه‌گه‌ر به‌زۆر ئه‌و شته‌ی پێ كرا كه‌ڕۆژوو ده‌شكێنێت ، ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی ته‌واوه وهیچ كه‌فاره‌تێكی له‌سه‌ر نی یه
سیانزەیەم : قەدەغەكراوەكانی ڕۆژوو
چەند شتێك هەیە پێویستە ڕۆژووان لێ ی دوور بكەوێتەوە :
بزانه ـ ئه‌ى به‌نده‌ى سه‌ركه‌وتوو بۆ گویڕایه‌ڵی په‌روه‌ردگار پایه به‌رز ـ كه ڕۆژووان ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌ندامه‌كانى به ڕۆژوو بن له تاوان و زمانیشی له درۆكردن و ووته‌ى پڕ‌و پووچ و ناڕه‌وا ، وه خۆشى بگریته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه‌و جووت بوون له‌گه‌ڵ خیزانى ، ئه‌گه‌ر قسه‌یشى كرد ووته‌یه‌ك ناڵی روشینه‌رى ڕۆژووه‌كه‌ى بیت ، وه كرده‌وه‌یه‌كیش ناكات ڕۆژووه‌كه‌ى به‌تاڵ بكاته‌وه .
چواردەیەم : ئادابە سوننەتەكانی ڕۆژوو
ڕۆژوو كۆمەڵێك ئادابی هەیە كە سوننەتە موسڵمانی ڕۆژووان پارێزگاری لێ بكات و كردەوەی پێ بكات بۆ ئەوەی پاداشت و خێرێكی زۆری دەست بكەوێت ئەو ئادابانەش بریتین لە :
1- دواخستنى پارشێو کردن
2- زوو بەربانگ كردنەوە
3- زۆر خوێندنی قورئان و زیكر و دوعا كردن ، و نوێژ كردن ، و خێر كردن ، وعومرە كردن .
4- كات نەكوشتن بە شتی بێ سوود
5- نوێژی تەڕاویح لەگەڵ جەماعەتدا
6- خۆی بڕازێنێتەوە بەڕەوشتی سەلەف وپێشینان ،
7- باش وایە بۆكەسی ڕۆژووەوان گەر كەسێك جوێنی پێ دا بڵێت : من بەڕۆژووم
8- شوكری نیعمەتی خودا بكات لەسەر ئەوەی حودا تەوفیقی داوە لەسەر ڕۆژوو گرتن و كاری بۆ ئاسان كردووە وگەیاندوویەتی بەڕەمەزان
9- سیواك كردن ، سیواك كردن لەهەموو حاڵەتێكدا سوننەتە بۆ كەسێك بەڕۆژوو بێت یاخودا
پانزەیەم : ئەو شتانەی كەباش نین كەسی بەڕۆژو ئەنجامیان بدات
له‌و شتانه‌ی كه‌باش نییه ڕۆژووه‌وان ئه‌نجامیان بدات بریتن له :
1- زیادەڕەوی لەئاو لەدەم ولوت وەردان:
2- ماچ كردنی خێزان ، باش نییه بۆ كه‌سێك كه‌ئاره‌زوی بجوڵێت ماچی خێزانی بكات
3- دەست لێدان ، وباوش پیا كردن ، وئه‌و شتانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی جووت بوون :
4- قوت دانی بەڵغەم
5- تام كردنی خواردن بەبێ ئەوەی پێویستی بەتام كردنی هەبێت ،
6- ویساڵ كردن كه‌ئه‌ویش نه‌شكاندنی ڕۆژووه ونه‌خواردنه‌وه ی خواردن وخواردنه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو یاخود سێ ڕۆژ
شانزەیەم : ئەو شتانەی كە حەڵاڵە بۆ ڕۆژووان
1 ـ ڕۆژووان دەتوانێ بە لەش گرانیەوە ڕۆژ بكاتەوە :
2 ـ سیواك كردن :
3 ـ ئاو ڕادانە ناو دەم و لووت :
4 ـ ماچ كردن و دەست بازی بۆ ڕۆژووان :
5 ـ تاقی كردنەوەی ( تەحلیل كردنی ) خوێن و دەرزی لێ دانێك مەبەست لێ ی خواردن پێدان نەبێت
6 ـ كەڵەشاخ كردن ( الحجامە ) :
7 ـ چێژ (تام) كردنی خواردەمەنی
بەڵام ئەم كارە بە مەرجێك ئەبێ خواردنەكەی نەڕواتە قوڕگەوەوە
8 ـ كل ( سورمە ) كردن و قەترە و هاوشێوەكانی لەو شتانەی كە دەكرێتە چاوەوە :
9 ـ ئاوی سارد كردن بە سەر سەردا و خۆشۆردن :
حەڤدەیەم : قەزا كردنەوە و فیدیەی ڕۆژوو و کەفارەت
یەکەم: ئەوانەی كە قەزاكردنەوەیان لەسەرە چوار كۆمەڵن
1- نه‌خۆشێك كه ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی هه‌بێ.
2- گه‌شتیار« موسافیر».
3- ئافره‌تێك له بێنوێژیدا بێ.
4- ئافره‌تێك له زه‌یستانیدا بێ.
دووەم: ئه‌وانه‌ی ته‌نها فیدیه‌یان له‌سه‌ره‌و، قه‌زایان له‌سه‌ر نییه پێنج كۆمه‌ڵ خه‌ڵكن:
1- پیره‌مێرد .
2- پیره‌ژن.
3- ئافره‌تی حامیله..
4- ئافره‌تی شیرده‌ر .
5- نه‌خۆشی به‌رده‌وام.
سێیەم کەفارەت
هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا جووت ببێت له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ، ئه‌وا چوار شتی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت :
1- كه‌فاره‌ت ، كه‌ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌یه :
أ - ئازادكردنی به‌نده‌یه‌یه‌كی باوه‌ڕدار ،
ب- گه‌ر به‌نده نه‌بوو ئه‌وا پێویسته دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه به‌ڕۆژوو بێت
ج- جا ئه‌گه‌ر نه‌ی توانی دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه به‌ڕۆژوو بێت ؛ ئه‌وا خواردنی شه‌ست هه‌ژار ده‌دات
2- به‌نیسبه‌ت باقی ئه‌و ڕۆژه‌ی ماوه كه‌جیماعی تیادا كردووه ، پێویسته به‌ڕۆژوو بێت ونابێت ئه‌و شتانه بكات كه‌ڕۆژوو ده‌شكێنن ویاخود خوردن وخواردنه‌وه بخوات وبخواته‌وه ؛ چونكه به‌بێ عوزرێكی شه‌رعی ڕۆژووی شكاندووه ، بۆیه هیچ ڕوخسه‌ێك نایگرێته‌وه .
3- پێویسته جگه له‌و دوومانگه ئه‌و ڕۆژه‌ش بگرێته‌وه كه‌جیماعی تیادا كردووه
4- پێویسته له‌سه‌ری ته‌وبه بكات و داوای لێ‌خۆش بوون بكات له‌خودا
هەژدەیەم : نوێژی تەراویح
یەکەم: واتای نوێژی تەڕاویح :
نوێژی تەڕاویح بۆیە ناو نراوە بەو ناوەوە ؛ چونكە لەدوای هەر چوار ڕكاتێك ئیسارەحەت دەكرێت.
جا نوێژی تەڕاویح لەیەكەم شەوی ڕەمەزانەوە دەس پێ دەكات ،
دووەم : نوێژی تەڕاویح سوننەتێكی تەئكید لێكراوە
سێیەم : فەزڵ وڕێزی نوێژی تەڕاویح :
كاتێ موسوڵمان نوێژی تەڕاویح بكات باوەڕی وابێ كەحەقە و وچاوەڕێی پاداشت بێت لەخودا ، وتەنها مەبەستی خودا بێت ، ئەوا پاداشتێكی گەورەی دەس دەكەوێت
چوارەم : دروستیەتی نوێژی تەڕاویح بەجەماعەت :
پێنجەم : ژمارەی ڕكاتەكانی :
( عائشە ) ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ فەرموویەتی :
پێغەمبەری خوا ﷺ لە یازدە ركات زیاتری نەدەكرد لە ڕەمەزاندا و جگە لە ڕەمەزانیش دا .
شەشەم : كاتی نوێژی تەڕاویح دوای نوێژی عیشایە لەگەڵ دوو ڕەكاتە سوننەتەكەی دوای عیشا ، پاشان نوێژە تەڕاویحەكەی دەكات
نۆزدەیەم : هەڵەی هەندێك لەڕۆژووەوانان
هه‌ندێ له‌ڕۆژووه‌وانان توشی هه‌ندێ هه‌ڵه ده‌بن ڕه‌نگه ببێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پاداشته‌كه‌یان ، وكاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی ڕۆژووه‌كانیان ، یاخود كارێك ده‌كه‌ن پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی ڕۆژووه و ڕێز وفه‌زڵی ڕۆژووه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه ، جا هه‌ندێ له‌و سه‌رپێچیانه :
1- فێر نەبوونی ئەحكامەكانی ڕۆژوو
2- شەرم نەكردن لەخودا و نەپاراستنى زمان و چاو و دەست لە تاوان و خراپە
3- ئیسڕاف و زێدەڕەوی و بەفیڕۆدانی ماڵ لەشتی بێ هودەدا
4- تەكلیف كردنی كەس وكار بەوەی خواردن وخواردنەوەیەكی زۆر ئامادە بكەن
5- خەوتن لەكاتی پارشێو كردن‌دا ، بەشێوەیەك خۆی بێبەش دەكات لە باشترین شت لەو كاتە پیرۆزەدا كە داوای لێ‌خۆش بوون كردنە
6- نەكردنی نوێژی بەیانی ، یاخود بەجوانی نەیكات ویاخود پیاوان نوێژ لەماڵەوە بكەن ونەچن بۆ مزگەوت
7- زۆر خەوتن لەڕۆژدا ، حەتمەن ئەم كارە پێچەوانەی سوننەتی خودایە
8- بەفیڕۆ دانی كات لەنێوان خەوتن ، وتی وتیدا ،
9- ئیهمال كردنی قورئانی پیرۆز ، وبێ بەش بوون لەپاداشتەكەی
10- دوعا نەكردن لەكاتی ڕۆژوو شكاندندا وبەگشتی لەكاتی بەڕۆژوو بووندا
11- نەكردنی نوێژی مەغریب لەمزگەوت وخۆ خەریك كردن بەشكاندنی ڕۆژووەوە
12- نەكردنی نوێژی تەراویح نە لەمزگەوت بەجەماعەت و نەلەماڵ بەتەنها
13- شەو درەنگ خەوتن
14- بەپەلە ئەنجام دانی نوێژی تەڕاویح
بیستەم : شەوی قــەدر
١ـ فەزڵی شەوی قەدر:
بەسە بۆ پایەی شەوی قەدر كە چاكترە لە هەزار مانگ،٢
2ـ كاتی شەوی قەدر
ئەوەمان پێ گەیشتووە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ كە ئەو شەوە شەوی بیست و یەك، و شەوی بیست سێ، و شەوی بیست و پێنج، و شەوی بیست و حەوت، و شەوی بیست و نۆ، وە شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزانه.
3- نیشانەكانی ئەم شەوە
شەوی قەدر شەوێكی بێ دەنگ و ڕوونە، نە گەرمە و نەسارد، خۆری بەیانیەكەی لاواز و سور دەبێ.
بیست و یەک : مانەوە لە مزگەوت بۆ خوا پەرستن ( الإعتكاف )
پێشەوا ابن عثیمین (بە ڕەحمەت بێت) دەڵێت: ئیعتیكاف واتە: پەیوەست بوون بەمزگەوتەوەو خۆتەرخانكردن بۆ خواپەرستی, كەئەوەش سوننەتێكی جێگیرەو بەڵگەی قورئان وفەرموودەی لەسەرە .
مەبەست لە مانەوە لەمزگەوت بۆ خواپەرستی:
مەبەست لە ئیعتیكاف ئەوەیە موسڵمان لە مزگەوتێك لە ماڵەكانی خوادا بمێنێتەوە بۆ خواپەرستی وگوێڕایەڵی كردنی خوای پەروەردگار, ئەوەش لەبەر دەستكەوتنی پاداشت وفەزڵ و گەیشتن بە شەوی قەدر,
بیست و دوو : فەزڵ و تایبەتمەندی و ئەركەكانی دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان
ئەم دە شەوەی كۆتایی تایبەتمەندی زۆری هەیە لەوانە:
یەكەم: دابەزینی قورئان تێیدا:
دووەم: شەوی قەدر:
لەگەڵ ئەوەی كە قورئان مەزن وگەورەیە، لەشەوێكی گەورەومەزنیشدا هاتۆتە خوارەوە، كە خوای بەرزوبڵند گەورەوشكۆداری كردووەو ناوی لێناوە: (لیلة القدر) واتە: شەوی بەڕێز كە خاوەنی پلەوپایەیەكی بەرزو بڵندە
سێیەم: چوونە ناو مەككەو تێكشكانی كوفر وبێباوەڕی:
لە تایبەتمەندیەكانی ئەم دە شەوە بریتیە لە دەركەوتنی حەق وڕاستی وداڕمان وپووچەڵبوونەوەی باتڵ، لەم كاتەدا موسڵمانان چوونە ناو مەككەوەو لەدەست بێباوەڕان ڕزگاریان كرد
چوارەم: زۆر تێكۆشان و هەوڵدان لە عیبادەت وخواپەرستیدا:
لە تایبەتمەندیەكانی تری ئەم دە شەوە ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا (ﷺ) زیاتر لە كات وڕۆژەكانی تر هەوڵی دەداو تێكۆشانی دەكرد لە خواپەرستیدا،
بیست و سێ : زەكاتی سەرفترە
١ ـ حوکمەکەی :
زەکاتی سەرفترە فەرز و واجبە
٢ ـ لەسەر کێ واجب دەبێ ؟
زەکاتی سەرفترە (واجب) دەبێ لەسەر ھەموو بچووک و گەورە و نێرینە و مێ ینە و ئازاد و بەندەیەک لە موسڵمانان
٣ـ پیاو لە جیاتی کێ دەیدا ؟
موسوڵمان سەرفترە دەدات بۆ خۆی و ھەموو ئەوانەی کە نەفەقەیان لە سەرێتی لە بچووک و گەورە و نێر و مێ و ئازاد و بەندە
٤ ـ بە کێ دەدرێت ؟
سەرفترە تەنھا دەدرێت بەو کەسانەی کە شایستەن ، ئەوانیش تەنھا بریتین لە ھەژار و کەم دەستەکان
5 ـ کاتەکەی :
یەکەم : زەكاتی سەرفترە لە دوای خۆر ئاوابوونی ئێوارەی شەوی جەژن واجب و فەرز دەبێت .
دووەم : وە باشتر و سوننەت وایە پێش دەرچوونی خەڵكی بۆ نوێژی جەژن ببەخشرێت
سێیەم : بەڵام روخسەت و ڕێگە دراوە بە ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژ پێش جەژن بدرێت بەو كارمەندانەی كە هەڵدەسن بە كۆكردنەوەی .
6 ـ حیکمەت لە سەرفترە :
خوای دانا و زانا سەرفترەی فەرز کردووە بۆ پاک کردنەوەی ڕۆژووان لە ووتەی پڕوپوچ و کرداری خراپە ، وە بۆ ئەوەی خواردنێکیش بێت بۆ فەقیر و ھەژاران
7 ـ چی دەدرێ بۆ زەکاتی سەرفترە ؟
زەکاتی سەرفترە دەبێت تەنھا بە خواردن (طعام) بدرێت ، لەو جۆرە خواردنانەی کە خەڵکی ھەر سەردەمێک دەیخوات
8 ـ بـڕەکەی :
أ ـ یەک (صاع) واتە چوار گوێل (مُد) دەدرێت بۆ سەرفترەی ھەر نەفەرێک ، بە کێشانەش نزیکەى دووکیلۆ و نیو دەکات بە پێوەرى ئێستا.
9 ـ پارەدان بۆ سەرفترە دروست نییە و دەبێت تەنھا خواردن بدرێت نەک پارە :
سەرفترەدان لە سەردەمی پێغەمبەردا (ﷺ) بە خواردن و قوتی ئەو سەردەمە دراوە نەک بە پارە ، وە لە مەزھەبی ئیمامی (شافعي)دا پەیڕەوی سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ) کراوە تێیدا و دەبێت تەنھا خواردن بدرێت بە سەرفترە و پارە نابێت و دروست نییە .
10- ئەو خاڵانەى کە پێچەوانەى سوننەتى پێغەمبەرى خوایە ﷺ لە سەرفترەداندا :
وەک بیرخستنەوەیەک موسڵمانان زیاتر لەم خاڵانەی خوارەوەدا پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ) دەکەن لە سەرفترەداندا :
یەکەم : پارەدان لە جیاتی خواردن !
دووەم : پێش خستنی سەرفترەدان زیاتر لە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژ پێش جەژن ! یان دوا خستنی بۆ دوای جەژن !
سێیەم : تایبەت کردنی سەرفترەدان بە شێخ و مەلا و فەقێ ! چونکە سەرفترە تەنھا حەقی ھەژارەکانە و بەس ، وە تایبەت نییە بە شێخ و مەلاوە .
کۆکردنەوەى : ستافی وەڵامەکان