چۆن هەڵسوکەوت بکرێت لە گەڵ ئەو خوشک و برایانەی کە نوێژ ناکەن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن هەڵسوکەوت بکرێت لە گەڵ ئەو خوشک و برایانەی کە نوێژ ناکەن ؟
پرسیار:

سوپاس بۆ خوای گەورە من گەنجێکی موسڵمان و مولتەزیمم ، بەڵام کێشەیەکی گەورەم هەیه ئەویش ئەوەیە که چەند برایەکم هەیە نوێژ ناکەن نە لە ماڵەوە و نە ئامادەی نوێژی جەماعەتی مزگەوت دەبن تەنانەت نوێژی هەینیشی ئەنجام نادەن ، وە جگە لەوەش تاوان و حەرامکراوەکان ئەنجام دەدەن ... ، جا ئێوە ئامۆژگاریم دەکەن چۆن هەڵس و کەوتیان لە گەڵدا بکەم ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

پێویستە لە سەرت بەردەوام ئامۆژگارییان بکەیت ، بەڵکو خوای گەورە دەرگایان لێبکاتەوە ، بەڵام گەر ویستیان هەر بەو جۆرە بمێننەوە ئەوە دڵ تەنگ مەبە بۆیان و دەروونت سەخڵەت مەکە و بزانە کە پێغەمبەری خوا  پێش تۆ ئەو کارەی ئەنجامداوە و بانگەوازی خزمەکانی کردووە و بانگەوازی مامی کردووە لە کاتی سەرەمەرگدا پێی ووت: {قل: لا إله إلا الله، كلمةً أحاجُّ لك بها عند الله} 
بڵێ (لا إله إلا الله) بەو ووشەیە داکۆکیت بۆ دەکەم لە لای خوای گەورە ، بەڵام پەنا بە خوا مامی هەر بەردەوام بوو لە سەر هاوڵ بڕیاردانەکەی جا پێغەمبەری خوا فەرمووی : ( والله لأستغفرن لك ما لم أُنْهَ عنك)

سوێند بە خوا داوای لێخۆشبوونت بۆ دەکەم ئەگەر رێگریم لێ نەکرێت لە لایەن پەروەردگارەوە، بۆیە پەروەردگار ئەم ئایەتەی دابەزاند 

﴿ مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُوْلِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ﴾ [التوبة:113] 

واتە: نابێت پێغەمبەری خوا و باوەڕداران داوای لێخۆشبوون بۆ موشریکان بکەن ئەگەر خزمی نزیکیشیان بێت دوای ئەوەی کە دڵنیابوون ئەمە دۆزەخییە و کە بە چاوی خۆت ئەیبنی لە سەر کوفر و شیرک ئەمرێ ، هاوەڵان داوای لێخۆشبوونیان بۆ خزمە مردووە موشریکەکانیان دەکرد تا ئەم ئایەتە دابەزی وازیا هێنا .

جا تۆ بانگەوازیان بکە و بێ ئومێد مەبە و لە خوای گەورە داوای هیدایەتیان بۆ بکە ، وە ئەگەر باوک و دایکان ماوە داوا لەوان بکە کە دووعای خەیریان بۆ بکەن چونکە دوعای دایکو باوک گیرایە بۆ مناڵەکانی ، جا بۆیە لەوێ بمێنەوە چونکە هیدایەت دانیانت مەبەستە ، یان ئەگەر هیدایەت دانیانت ناوێ ئەوە تەماشای بەرژەوەندیان بکە ، چونکە ڕەنگە مانەوەی تۆ لە لایان ببێتە هۆی بەرپەرچدانەوەی تاوان لێیان یان شەرم بیانگرێت دوور کەونەوە لە تاوانکردن بۆیە پێویستە لە سەرت بە پێی توانا هەوڵیان لە گەڵا بدەیت چونکە ڕەنگە تۆ نەبیت زیاتر لە ڕێ دەرچن.

زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [5]

سەردان: ٢,٩٦٥ بەش: ئادابەکان