ئایە ڕۆژوو تەنها لەسەر ئوممەتی ئیسلام فەرز كراوە یان لەسەر ئوممەتانی تریش فەرز كراوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایە ڕۆژوو تەنها لەسەر ئوممەتی ئیسلام فەرز كراوە یان لەسەر ئوممەتانی تریش فەرز كراوە؟
پرسیار:

ئایە ڕۆژوو تەنها لەسەر ئوممەتی ئیسلام فەرز كراوە یان لەسەر ئوممەتانی تریش فەرز كراوە؟ وە ئەگەر لەسەر ئەوانیش فەرزبووە ئایا هەر هەمان شێواز بووە یان جیاواز بووە؟

پرسیارێكی جوانە خوای گەورە لە ئایەتەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە دەفەرمووێ:
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ][البقرة:183] بەڕۆژوو بوون لەسەر ئێوە ئەی ئوممەتی محمد ئوممەتی ئیسلام ڕۆژوو لەسەر ئێوە فەرزكراوە هەر وەكو چۆن لەسەر ئوممەتانی پێش ئێوە فەرز كرابوو .
لێرەدا خوای پەروەردگار باسی مانگی ڕەمەزانی نەكرد فەرزكرا بێت فەرمووی ڕۆژوو لەسەرتان فەرزكراوە كەواتە بەڕۆژووبون فەرزكراوە هەندێ لە زانایان بڕوایان وایە كە مانگی ڕەمەزان فەرزبوو لەسەر ئوممەتانی پێش ئێمەش لەسەر یەهودو نەصارى، هەندێكیان دەڵێن هەر لە ئادەم‌ و نوحەوە فەرزبووە بەڕۆژووبون بەڵام چۆن هەندێك لە زانایان تەنها سێ ڕۆژبووە لە مانگێكدا بەڕۆژووبون وە ڕۆژووی یوم عاشورا لەدوای عیسی‌و موساوە تا سەردەمی ئێمەش فەرزبووە دوایی كە مانگی ڕەمەزان هاتوەو عاشورا بە فەرزی نەماوەتەوە بۆتە سوننەت.
كەواتە ئەسڵی ڕۆژووگرتن فەرزبووە لەسەر ئوممەتانی پێش ئێمەش، بۆ؟
چونكە بەڕۆژووبون لە قازانجی مرۆڤە لە هەموو سەردەمێكدا وە لە هەموو شوێنێك بەهۆی ڕۆژووەوە مرۆڤ نەفسی پاك دەبێتەوە ڕەوشتی بەرز دەبێتەوە ئیمانی پتەو دەبێ، چاكە كار د‌ەبێی لە خراپە دووردەكەوێتەوە، كەواتە ڕۆژوو قازانجە بۆ هەموو ئوممەتێك‌و هەموو سەردەمێك تەماشا دەكەین هەندێك شەریعەت هەیە لە ئوممەتێكەوە بۆ ئوممەتێكی تر فەرقی هەیە، بەڵام رۆژوو ئەوەندە گرنگەو ئەوەندە بەبەرەكەتەو ئەوەندە فەزڵی هەیە خوا لەسەر هەموو ئوممەتانی پێش ئێمەشی فەرز كردووە، بەڵام مانگی ڕەمەزان بە تایبەت خوای گەورە دەفەرمووێت دوای ئەوەی ڕۆژووتان لەسەر واجب بووە دەفەرمووێ چەند ڕۆژێكن ئەوجارە خوای گەورە ڕۆژەكان دیاری دەكات دەفەرمووێ [شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ] [البقرة:185] ئەو مانگە دیاری كراوەی كە پێویستە تێیدا بەڕۆژوو بین ئەو مانگە ڕەمەزانەیە كە قورئانی تێدا هاتۆتە خوارەو لەوەدا بەڕۆژوو بین والله اعلم .

دکتۆر عبداللطیف أحمد

سەردان: ٢,٢٦٥ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو