من خوێندكارێكى زانكۆم كچێكى موحه‌جه‌م خۆش ده‌وێت به‌ڵام نازانم چۆن داواى هاوسه‌رگیرى لێ بكه‌م وه به‌ڕاستى خۆشم ئه‌وێت وه بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌وێ كه‌زه‌واج بكه‌م كه له تاوان و خراپه دوور بم تكایه ڕێنموونیم بكه‌ن
برام ئه‌گه‌ر موسڵمان خوای گه‌وره خوازبێنی كچێكی خسته ناو دڵیه‌وه ئه‌وا پاش سه‌یر كردن و پێ ڕازی بوونی ده‌بێت بچێت ڕاسته‌خۆ له گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری كچه‌كه‌دا (له باوك و برا و مامه‌كانی) داخوازی بكات و ئه‌گه‌ر ئه‌وان و كچه‌كه‌ش ڕازی بوون ئه‌وا ماره‌ی ده‌بڕێت و ئه‌نجا به حه‌ڵاڵی ده‌توانێت یه‌كتر ببینن و به‌یه‌ك بگه‌ن و قه‌سه‌ی له گه‌ڵدا بكات و نامه بگۆڕنه‌وه .
كه‌واته نابێت له نێوان خۆت و كچه‌كه‌دا ئه‌و باس بكرێت به بێ ئاگادار بوونه‌وه‌ی ماڵ ، هه‌روه‌ها داخوازی كچ له ڕێگای كوڕان و كچانی تریشه‌وه نابێت وه‌ك ئێستا بووه‌ته باو له نێو زانكۆ و په‌یمانگادا !!!
داواكرین خوای گه‌وره ئه‌و كاره خێره‌ت بۆ ئاسان بكات و خێزانێكی چاك و پاك و ئیماندار و دوور له خراپه‌تان لێ پێكبێنێت .
له لایه‌ن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه