ڕزگاربوون لە عەشق و خۆشەویستى کچ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕزگاربوون لە عەشق و خۆشەویستى کچ
پرسیار:

کچێکم خۆش دەوێ چی بکەم بۆ ڕزگار بوون لەم دەردە ، چونکە گەیشتنمان بە یەک زۆر زەحمەتە ؟  

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر عاشق ھیچ ڕێگای نەبوو بۆ ئەوەی بگات بە خۆشەویستەکەی لە ڕووی شەرع و قەدەرەوە ، ڕێگری ھەبوو لەم دوو ڕووەوە ئەوا چارەسەر ئەمانەن : 

یەکەم : دەرمان ئەوەیە خۆی لێ داببڕێت و چارەسەری ئەوەیە نەفسی خۆی لێ بێ ئومێد بکات ، چونکە نەفس کەی بێ ئومێد بوو لە شتێک ئیسراحەت دەکات و ئاوڕی لێ نادەتەوە . 

دووەم : ئەگەر نەخۆشی عیشق بەردەوام بوو لەگەڵ بێ ئومێد بوون ، ئەوا سروشتی تووشی لادانێکی تووند بووە ، دەبێت نقل بێت بۆ چارەسەرێکی تر ئەویش چارەسەری عەقلە ، ئەویش ئەوەیە بزانێت دڵ پەیوەست بوون بە شتێک کە ھیچ ئومێد نییە بۆ بەدەست ھێنانی جۆرێکە لە شێتی ، خاوەنەکەی وەک ئەوە وایە کە عاشقی خۆر بووبێت ، ڕوحەکەی پەیوەستە بە بەرزی و بەدەوری خولانەوەی ، ئەمەیان دیارە لای خاوەم عەقلەکان و ژیرەکان کە ئەمە لە کۆمەلەی شێتەکانە . 

سێیەم : ئەگەر نەفسی تۆ ئەم دەرمانەشی قبول نەکرد ، ئەوا بیر لە خراپە و شتە ناشرینەکانی خۆشەویستەکەت بکەوە ، وە ئەو شتانەی وات لێ دەکات لێت دوور بخاتەوە ، چونکە ئەگەر داوای بکەی و لێی ورد ببیتەوە ھەست بە چەندین شتی باش و جوانی دەکەیت ، پرسیاش لە دراوسێی بکە لەوەی شاراوەیە ، چونکە شتی باش و جوانی ئافرەت ڕات دەکێشیت بۆ خۆش ویستنی و داوا کردنی ، وە شتی خراپ و ناشرینی دوورت دەخاتەوە لێی ، ..... 

چوارەم : ئەگەر ھیچ لەم دەرمانانە چارەسەر نەبوون ئەوا تۆ ھیچت نەماوە ئیلا گەڕانەوەیەکی ڕاست بۆ لای ئەوەی کە بە ھانای تەنگانە و لێ قەماوەوە دێت ، نەفسی خۆت بخە بەردەم خوای گەورە و لە دلەوە دوعای لێ بکەو خۆتی بۆ زەلیل بکە . )) 

"زاد المعاد" (4/251) .

سەردان: ٢,٢٩٧ بەش: عیشق و خۆشەویستى