کلی چاو: پێناسەکەی ، و پێکهاتەکەی ، و سوودەکانی ، مەرجی بەکارهێنانی بۆ پیاوان و ئافرەتان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کلی چاو: پێناسەکەی ، و پێکهاتەکەی ، و سوودەکانی ، مەرجی بەکارهێنانی بۆ پیاوان و ئافرەتان
پرسیار:

لەبارەی بەکار هێنانی کلی چاوەوە ، پێغەمبەر کلی بەکارهێناوە ، و فەرموویەتی: مووی چاو بەهێز دەکات ، و هێزی بینین زیاد دەکات ، جا ئایا سوننەتە بەکار هێنانی ئەو کلە ؟ 
وە ئایا کلی " الإثمد "  چی یە (پێناسە و تەفسیری)چۆنە ؟ و لەکوێ دەست دەکەوێت ؟
ومن کلێکم لایە و ڕەنگەکەی ڕەشە ولێی نوسراوە " الإثمد "  ، و خزمێکم لەوڵاتی سعودیە بۆی کڕیم .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم :
" الإثمد "  جۆرێکە لەجۆرەکانی کل ، وباشترینیانە ، و لەحیجاز ، ومەغریب ، و ئەسبەهان ، وجگە لەوانەش هەیە ، وئەو جۆرەیان لە لەئەسڵدا "بەردە" وڕەش و مەیلەو سوورە ، ودەهاڕدرێت ، وکلی لێ دروست دەکرێت .

 مرتضى الزبيدي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
" الإثمد "  بەردە ، و ڕەنگی ڕەش ومەیلەو سوورە ، وسەرچاوەکەی لەئەسبەهانە ، وئەو جۆرەیان باشترینە ، ولەمەغریب هەیە ، ئەوەیان ڕەش ترە .
"تاج العروس" (4/468) .

وە المباركفوري ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
لەوڵاتی حیجاز هەیە ، و باشترینیان لەئەسبەهانەوە دەهێندرێت.
"تحفة الأحوذي" (5/365) .

دووەم :
لەسوننەتدا چەندان فەرموودەی سەحیح هەن لەپێغەمبەرەوە کە کلی بەکار هێناوە ، وپێداگری کردووە بەتایبەت لەسەر بەکار هێنانی " الإثمد "  ؛ لەبەر چاکیەکەی ، هەروەک هاتووە :
1. عبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: (إِنَّ خَيْرَ أَكْحَالِكُمُ الْإِثْمِدُ يَجْلُو الْبَصَرَ وَيُنْبِتُ الشَّعْرَ) رواه أبو داود (3878) والنسائي (5113) وابن ماجه (3497) ، وصححه الألباني في "صحيح أبي داود" .
واتە: لە باشتریان کلەکانتان " الإثمد "  چاو بەهێز دەکات و توک دەڕوێنێت . 

2. وە هەر عبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : (اكْتَحِلُوا بِالإِثْمِدِ فَإِنَّهُ يَجْلُو البَصَرَ ، وَيُنْبِتُ الشَّعْرَ) رواه الترمذي (1757) ، وصححه الألباني في "صحيح الترمذي" .
واتە: چاو بڕێشن بە " الإثمد "  ، بەڕاستی ئەو کلە چاو بەهێز دەکات و توک دەڕوێنێت .

3.  عەلی کوڕی ئەبو تالیب خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : (عَلَيْكُم بِالإِثْمِد فَإِنَّهُ مَنْبَتَةٌ للشَّعْرِ ، مَذْهَبَةٌ للقَذَى ، مَصْفَاةٌ لِلْبَصَرِ) أخرجه الطبراني في "الكبير" (1/109 ، رقم 183) وحسَّنه المنذري والعراقي وابن حجر ، انظر "الترغيب والترهيب" (3/89) و "فتح الباري" (10/157) .
واتە: دەست بگرن بەکلی " الإثمد " ـەوە وچاوی پێ بڕێشن بەڕاستی ڕوێنەری توکە ، وشتی پیس لادەبات ، وچاو پاک دەکاتەوە .

وە مانای (يجلو البصر) واتە : بینین بەهێز دەکات ، وڕوناکی چاو زیاد دەکات .
وە (ويُنبت الشعر) مەبەست لێی لێرەدا: براژانگی چاوەکانە .
انظر "عون المعبود" (11/75) .

وە زانایان تەئکیدیان کردۆتەوە لەسەر سوننەتی بەکار هێنانی کل ، بەتایبەت جۆری " الإثمد "  .
 ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەباسی سوودەکانی کل بەگشتی دەڵێت :
لەسوودەکانی کل : پاراستنی تەندروستی  چاو ، وبەهێز کردنی بینین ، وڕوناکردنەوەی ، وپاکردنەوەی لەمادەی خراپ ، لەگەڵ جوانکاری ، ، ولەکاتی نوستندا زیاتر سوودی هەیە ...
"زاد المعاد" (4/257) .

وە  هەر ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەباسی سوودەکانی کلی " الإثمد " دا دەڵێت بەتایبەت دەڵێت :
سوود بەچاو دەگەیەنێت وبەهێزی دەکات ، وتەندروستی چاو دەپارێزێت ، وگۆشتی زیادەی چاو لادەبێت ، وپیساییەکانی پاک دەکاتەوە ، وتیژتری دەکات ، و گەر لەگەڵ هەنگویندا چاوی پێ بڕەشێنرێت سەر ئێشە ناهێڵێت ، وگەر بکوترێت ولەگەڵ گۆشتی تەڕدا تێکەڵ بکرێت ، وئەمە باشترین جۆری چاو ڕەشتنە ، بەتایبەت بۆ کەسانی بەساڵا چوو ، ئەوانەی کەچاویان لاواز بووە، ئەمە گەر هەندێ میسکی تێکەڵ بکرێت .
"زاد المعاد في هدي خير العباد" (4/283) .

سێیەم :
کل یەکێکە لەو جوانکاریانەی کەئافرەت خۆی پێ دەڕازێنێتەوە ، هەر بۆیه ، دروست نییە دەرخستنی لەبەرانبەر پیاوانی نامەحرەمدا ، هەروەک پێویستە پیاوان بەمەبەستی جوانی چاوی پێ نەڕێشن .
 شيخ محمد بن صالح العثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
چاو ڕەشتن دوو جۆرە :
دانەیەکیان : بۆ بەهێز کردنی چاو ، و پاکردنەوەیەتی بێ ئەوەی جوانی لەگەڵ بێت ، ئەمەیان دروسته وکێشەی نییە ، بەڵکو یەکێکە لەو شتانەی کەباشە بکرێت ؛ چونکە پێغەمبەر چاوەکانی دەڕشت ، بەتایبەت گەر بە " الإثمد " بێت .
جۆری دووەمیان : ئەوەیە کەمەست لێی جوانییە ، ئەمەیان بۆ ئافرەتان باشە ، چونکە پێویستە ئافرەت خۆی جوان کات بۆ مێردەکەی .
بەڵام بەنیسبەت پیاوانەوە: جێی تێڕامانە ، ومن هیچ ناڵێم لەبارەیەوە ، وڕەنگە جیاوازی بکرێت لەنێوان گەنج ـ ئەوانەی کەترسی توش بوون بەفیتنەیان لێ دەکرێت ‌ـ ئەمەیان ڕێگری لێ کرێت ، لەگەڵ کەسانی بەساڵا چوو کەترسی فیتنەیان لێ ناکرێت ، ئەمەیان ڕێی پێدەدرێت .
"مجموع فتاوى الشيخ العثيمين" (11/73) .

بەم شێویە ڕوون بووەوە کە " الإثمد " جۆرێکە لەجۆرەکانی کل ، وڕەنگی ڕەش ومەیلەو سوورە ، وتایبەت مەندی هەیە کەئەویش بەهێز کردنی چاوە ، وپاکردنەوەیەتی ، وباشە بەکار هێنانی بۆ پیاوان وئافرەتان ، بەڵام ئەوەی تێدایە باش نییە بۆ پیاوان گەر بەمەبستی جوانی بێت ، ودروست نییە بۆ ئافرەتان بۆ جگە لەمێردی خۆیان ومەحرەمەکانیان .

سەردان: ٥,٣٩٧ بەش: ئافرەتان