کۆکردنەوەی نوێژ (جەمع کردن) بۆ ئافرەتێك کە توشی خوێنی نەخۆشی (استحاضة) هاتبێت و بەردەوام خوێنی هەبێ .: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کۆکردنەوەی نوێژ (جەمع کردن) بۆ ئافرەتێك کە توشی خوێنی نەخۆشی (استحاضة) هاتبێت و بەردەوام خوێنی هەبێ .
پرسیار:

ئایە دروستە کۆکردنەوەی نوێژ  (جەمع کردن) بۆ ئافرەتێك توشی (استحاضة: نەخۆشی و کشێەی هاتنی خوێنی بەردەوام )بوبێ و ئەوانەش کە بەردەوام جۆرێك لەزەرداییان لێوە دەردەچێت بەڕەهایی یاخود تایبەتە بەچەند حاڵەتێکەوە ، ئەو کاتانەی قورسە لەسەریان کردنی نوێژ لەکاتی خۆیدا ، وەك: قورسی دەس نوێژ شوشتن لەبازاڕ وسەفەر  ؟
 

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

هاتنی زەردایی وتەڕایی بەردەوام کە کاتێکی زانراوی نییە بۆ ڕەوەستان و نەمان هەمان حوکمی ئیستحازەی هەیە وپێویستە لەسەر ئافرەت ـ ئەوانەی توشی ئەم کێشەیە بوون ـ بۆ هەموو نوێژێك دەست نوێژ بشۆن .
خۆ ئەگەر قورس بوو لەسەری ئەوا دەتوانێت نوێژی نیوەڕۆ وعەسر جەمع بکات ، لەکاتی نیوەڕۆ یاخود عەسردا بیانکات ، وبەهەمان شێوە نوێژی مەغریب وعیشا بەو شێوەیەیی کەبۆی گونجاوە .

تێبینی : خوێنی نەخۆشی (استحاضة) ئەو خوێنەیە كە جگە لە كاتی حەیز و زەیسانیدا -منداڵبوون - بەبێ‌دابڕان دێتە دەرەوە .
بەڵگەو ئەسڵی ئەم بابەتەش ئەم فەرموودەیەیە کە ( أبو داود (294) ، والنسائي (213) لەعائیشەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت: " اسْتُحِيضَتِ امْرَأَةٌ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأُمِرَتْ أَنْ تُعَجِّلَ الْعَصْرَ وَتُؤَخِّرَ الظُّهْرَ وَتَغْتَسِلَ لَهُمَا غُسْلًا، وَأَنْ تُؤُخِّرَ الْمَغْرِبَ وَتُعَجِّلَ الْعِشَاءَ وَتَغْتَسِلَ لَهُمَا غُسْلًا، وَتَغْتَسِلَ لِصَلَاةِ الصُّبْحِ غُسْلًا " والحديث صححه الألباني في "صحيح أبي داود".
واتە: لەسەردەمی پێغەمبەردا ئافرەتێک توشی ئیستحازە بوو ، فەرمانی پێکرا نوێژی عەسر زوو بکات ونوێژی نیوەڕۆ دوا بخات وبۆ هەردووکیان یەکجار خۆی بشوات،  ونوێژی مەغریب دوا بخات ونوێژی عیشا پێش بخات وبۆ هەردووکیان یەکجار خۆی بشوات ، وبۆ نوێژی بەیانیش خۆی بشوات .
وە زانایان بەمەرجیان دانەناوە لەکاتی جەمع کردنی نوێژدا ئەو جۆرە ئافرەتانە خۆیان بشۆن ، بەڵام بەمەرجیان زانیوە بۆ جەمع کردن نوێژ کردن لەکاتی خۆیدا قورس بێت لەسەر ، بەو مانایەیی کاتێ دروستە ئەو جۆرە ئافرەتانە نوێژ جەمع بکەن کەنوێژ کردن لەکاتی خۆیدا وبێ جەمع قورس وزەحمەت بێت لەسەریان.

خاوەنی کتێبی "كشاف القناع" (2/ 5): دەڵێت "(دروستە) جەمع کردن (لەنێوان نیوەڕۆ وعەسردا) لەکاتی یەکێکیاندا (و) لەنێوان (مەغریب وعیشادا ) لەکاتی یەکێکیاندا ، ئا ئەمە چوار نوێژەو جەمع دەکرێن: نیوەڕۆ ، وعەسر ، ومەغریب ، وعیشا لەکاتی یەکێکیاندا جا عەسر بێنێ بۆ لای نیوەڕۆ یاخود نیوەڕۆ ببات بۆ لای عەسر ، ومەغریب عیشاش بەهەمان شێوە  .

(و) حاڵەتی دووەم (نەخۆش ئەوەی کەبەنەکردنی) واتە: جەمع نەکردن توشی (ناڕەحەتی و زیان بێت) چونکە پێغەمبەر - ـ نوێژی جەمع کردووە( بێ ئەوەی ترسی لەسەر بێت وباران باریبێ) .

وەلەڕیوایەتێکی تردا هاتووە (بێ ترس وسەفەر) ئیمامی موسلیم ڕیوایەتیانی کردووە لەعبداللەی کوڕی عەباسەوە، ودوای ئەمە هیچ عوزرێك نییە جگە لەنەحۆشی نەبێت.
 دروستی جەمع کردن بۆ ئافرەتێك توشی ئیستحازە بوبێت سابت بووەو هاتووە ، ئەوەش جۆرێکە لەنەخۆشی ، ئیمامی ئەحمەد ئەوەی کردووە بەبەڵگە کەنەخۆشی ناڕەحەت تره لەسەفەر .
وە ( الشيخ ابن عثيمين ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە "الشرح الممتع" (4/ 559)دا ، دەڵێت: " دروستە ئافرەتێك توشی ئیستیحازە بوبێ نوێژی (نیوەڕۆ وعەسر) و (مەغریب وعیشا) جەمع کات گەر قورس بوو لەسەری بۆ هەموو نوێژێك دەست نوێژ بشوات" انتهى.

وە هەروەها دەڵێت: " بەنیسبەت کۆکردنەوەی نوێژ لەنێوان دوو نوێژدا لەبەر قورسی دەست نوێژ شوشتن بۆ هەموو نوێژێك  ئەوا دروستە ، دروستە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر جەمع کات ، وبەهەمان شێوە نوێژی مەغریب وعیشا ئەمە گەر ناڕەحەت بوو لەسەری دەست نوێژ شوشتن بۆ هەموو نوێژێك ، بەڵام ئەگەر ناڕەحەت نەبوو لەسەری ، ئەو کات واجبە لەسەری هەموو نوێژێك لەکاتی خۆیدا بکات "اللقاء الشهري" (30/ 19).

وە ( الشيخ ابن باز ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : " گەر توشی پاش میز بوو ئەوا بۆ هەموو نوێژێك دەس نوێژ دەشوات ، ونوێژەکەی لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدا ، هاوشێوەی ئافرەتێك لەئیستحازەدا بێت وبەردەوام خوێنی بێت ، بۆ هەموو نوێژێك دەست نوێژ دەشوات ونوێژ دەکات ، ونوێژی لەسەر لاناچێت وئەوەش کەتوشی میزە چرکێ بووە .
وەدروستە بۆیان نوێژ جەمع بکەن گەر قورس بوو لەسەریان ، بەڵام پیاو پێویستە جەمع نەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ جەماعەتدا نوێژ بکات ، بەڵام ئافرەت گەر لەبەر پێویستیەک جەمعی کرد ئەوا هیچی تێدا نیه ؛ چونکە پێغەمبەر ڕوخسەتی دا بەحەمنە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ جەمع بکات "فتاوى نور على الدرب" (13/ 13).
وە لێرەوە ڕووندەبێتەوە کە: مەرجی جەمع کردن: بوونی ناڕەحەتی یە لەدەست نوێژ شوشتن بۆ هەموو نوێژێك لەکاتی خۆیدا.
خۆ ئەگەر مەشەقەت وناڕەحەتی وجودی نەبوو : ئەوا جەمع کردن دروست نی یە.
وە مەشەقەت وناڕەحەتی کەسێك لەئیستحازەدا بێت بریتی یە لە گۆڕینی ئەو پارچە پەڕۆیەیی جێگەی خوێنەکەی پێ توند کردووە لەگەڵ شوتنی جێگەکەیدا ، لەکاتێکدا کردنەوەو شوشتن واجب نی یە مەگەر کەم تەرخەم بێت لەتوند کردنی دا.
وە بەنیسبەت تەڕایی وزەرداییەوە ، واجب نییە لەسەری بیبەستێت ؛  چونکە تەڕایی پاکە گەر بەر لاشەو جلەکەی بکەوێت ، زۆر جار توشی ناڕەحەتی نابێت ، مەگەر لەبازاڕ یاخود لەسەفرە بێت ، ئاگاداری ئەمە بن.

والله أعلم

سەردان: ١,٦٠٦ بەش: حەیز و نیفاس