ئەگەر حاجیەك پێش خۆرئاوابوونى رۆژى دوازدەیەم لە مینا دەربچێت بەنیەتى (تعجل)ەوە و هەندێ كاری هەبێت لە مینا كە بۆى دەگەڕێتەوە دواى خۆرئاوابوون ئایا بە (متعجل) دادەنرێت؟
بەڵێ بە متعجل دادەنرێت، چونكە كۆتایی بە حەج هێناوە، وە نیەتى گەڕانەوەى بۆ مینا لەبەر ئیش وكارەكەی رێگر نییە لە تعجل، لەبەر ئەوەى نیەتى گەڕانەوەیە بۆ كارەكەى نەوەك بۆ كارى حەج.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -