كەسێك ئیحرامى بەستووە بۆ تمتع و سەرى نەتاشیوە یان كورتیشی نەكردۆتەوە بۆ عومرەكەى و حەجیشی تەواوكرد ئایا چی لەسەرە؟
ئەم كەسە واجبێكى نەكردووە لە عومرە كە قژكورت كردنەوەیە و ئەهلى علمیش دەڵێن هەركەسێك واجبێك لە واجباتەكان نەكات ئەوا دەبێت ئاژەڵێك لە مەككە سەرببڕێت وبەسەر هەژارانى ئەوێدا دابەشی بكات، بۆیە با ئەمیش وا بكات وبەوشێوەیە عومرە وحەجەكەى تەواو دەبێت، وە ئەگەریش لە دەرەوەى مەككە بوو ئەوا با بەكەسێكى تر بڵێت كە لەمەككە ئاژەڵێكى بۆ سەرببرێت. والله الموفق.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
