حوکمی ماچ کردنی بەردە ڕەشەکە لەلایەن ئافرەتانەوە لە قەڕەباڵغی و ناو پیاواندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ماچ کردنی بەردە ڕەشەکە لەلایەن ئافرەتانەوە لە قەڕەباڵغی و ناو پیاواندا
پرسیار:

هەندێ لە تەوافكارانم بینیوە كە پاڵ بە خێزانەكەیەوە دەنێت بۆ ئەوەى ماچی بەردە ڕەشەكە بكات، جا ئایا كامەیان باشتـرە ماچ كردنى بەردە ڕەشەكە یاخود دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغى پیاوان؟

ئەگەر ئەم پرسیاركەرە ئەو شتە سەیرەى بینیوە ئەوا من شتی لەوە سەیرتر ونامۆترم بینیوە، كەسم بینیوە لەناو نوێژى فەرزدا پێش ئەوەى سەلام بداتەوە هەستاوەو بەتوندى هەوڵی داوە ماچى بەردە ڕەشەكە بكات و بەو هۆیەوە نوێژەكەى بەتاڵ بۆتەوە كە یەكێكە لە پایەكانى ئیسلام لە پێناو ماچ كردنى بەردە رەشەكە كە واجب نییە، و مەشروعیش نییە ئیلا لەگەڵ تەوافدا نەبێـت، جا ئەمەش لە نەزانینى خەڵكە، كە مرۆڤ بەداخەوەیە بۆى.

بۆیە بائەوە بزانرێت كە ماچ كردن و دەست لێدانى بەردە رەشەكە سوننەت نییە ئیلا لە كاتى تەوافدا نەبێت، چونكە من نازانم كە دەست لێدانى بەسەربەخۆیی وبەجیا لە تەواف سوننەت بێت، وە من لەم شوێنەوە ڕاى دەگەیەنم كە نازانم و دەخوازم هەركەسێك زانین و زانستێكى جیا لەمەى منى پێیە با پێمان ڕابگەیەنێت خوا پاداشتى خێرى بداتەوە. 
كەوابوو ئەوە لە سوننەتەكانى تەوافە، پاشان ئەوەش نابێتە سوننەت ئیلا لەكاتێكدا نەبێت كە ئەزیەت وئازار دروست نەكات بۆ كەسی تەوافكار و خەڵكى تریش، جا ئەگەر ئەو ماچ كردنە بوو بەهۆى ئازاردانى كەسەكە و خەڵكى تریش ئەوا دەڕۆین بۆ پلەى دووەم كە پێغەمبەرى خوا
    بۆى شەرعاندووین ئەویش ئەوەیە دەست لە بەردە رەشەكە دەدرێت و دەستى خۆى ماچ دەكات، وە ئەگەریش ئەمەش بە ئەزیەت و ئازار نەبێت بەدى نەهات ئەوا دەڕۆین بۆ پلەى سێ یەم كە پێغەمبەرى خوا   بۆى شەرعاندووین ئەویش بریتیە لە ئاماژە كردن بۆى بەدەست، نەوەك بە هەردوو دەست بەڵكو تەنها بەدەستى ڕاست ئاماژەى بۆ دەكەین و ماچیشی ناكەین چونكە سوننەتى پێغەمبەرى خوا  بەم شێوەیە بووە.
جا ئەگەر بابەتەكە لەوە خراپتر و ناخۆشتر بوو كە پرسیاركەر باسی كرد بەوەى كە مرۆڤ پاڵ بە خێزانەكەیەوە بنێت كەلەوانەیە سكپڕبێ یان بەتەمەن بێ یان كچێك بێ نەتوانێت یان منداڵێك بێت بەرزى بكاتەوە بەدەستى بۆ ئەوەى ماچی بەردە ڕەشەكە بكات هەموو ئەمانە مونكەرن، چونكە بە ئەنجامدانیان زەرەرو زیان دروست دەبێت لەسەر خاوخێزان، و بەرتەسك كردن و قەرەباڵغى دروست كردن لەسەر خەڵكى تر، جا هەموو ئەمانە لەنێوان حەرام و مەكروهدان، جا بۆیە پێویستە لەسەر مرۆڤ ئەم كارانە نەكات مادام سوپاس بۆ خوا ئەو كارە فراوانى تێدایە لەشەرعدا تۆش لەسەر خۆت فراوانى بكە وبەرتەسكى مەكەوە كەبەوهۆیەوە خوایش بەرتەسك وناڕەحەتى بكات لەسەرت.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٢,٤٤٥ بەش: حەج و عومرە