ئەو کەسانەى کە قەرزارن چ دوعایەک بکەن خواى گەورە کاریان بۆ ئاسان دەکا و ڕزگاریان دەبێ لە قەرزارى؟
سەبارەت بە دوعا و نزاى دانەوەى قەرز ئەم دوو دوعایە لە سوننەتدا هاتوون ، و ئەو کەسەى کە قەرزارە دەتوانێ بەردەوام ئەم دوو دوعایە بکات و تەوەکولیشی لەسەر خواى گەورە بێ إن شا‌ء الله خواى گەورە بۆى ئاسان دەکات و ڕزگارى دەبێ .
یەکەم : «اللَّهُمَّ اكْفِنِي بِحَلاَلِكَ عَنْ حَرَامِكَ وَأَغْنِنِي بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ»(1) .
واته: خودایه دوورم بخه‌ره‌وه بهڕۆزییهكی رێگه‌پێدراو و حه‌ڵاڵ، له‌و ڕۆزییه‌ی، كهقهدهغهت كردووه‌و حه‌رامه، بێ پێویستیشم بكه به‌فه‌زڵ و گه‌وره‌یی خۆت لهكهسانێكی تر .
هه‌ر كه‌سێك ئه‌م ویرده بخوێنێت، ئه‌گه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی شاخێك قه‌رزی له‌سه‌ر بێت خودای گه‌وره قهرزهكهی بۆ ده‌داته‌وه.
دووەم : «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحَزَنِ, وَالْعَجْزِ وَالْكَسَلِ, وَالْبُخْلِ وَالْجُبْنِ, وَضَلَعِ الدَّيْنِ وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ»(2) .
واته: خوادیهمن په‌نات پێده‌گرم له‌خه‌م و په‌ژاره‌و بێتاقه‌تی و بێتوانایی و ته‌مبه‌ڵی و ڕه‌زیلی و ترسنۆكی و زۆری قه‌رزداری و زاڵبون و ده‌سه‌ڵاتى كه‌سانى نه‌زان و نه‌فام له‌فیتنه‌دا .
(1) الترمذي 5 / 560 وانظر صحيح الترمذي 3 / 180 {وحسنه الألباني في الصحيحة (266) وصحابي الحديث هو علي بن أبي طالب (رضي الله عنه)}.
(2) البخاري 7 / 158 {وصحابي الحديث هو أنس بن مالك (رضي الله عنه)} .