سەرتاشین یان كورت كردنەوە لە عومرەدا واجبە ، وە سەرتاشین باشترە لە کورت کردنەوە
سەرتاشین یان كورت كردنەوە لە عومرەدا واجبە، لەبەر ئەوەى كاتێك پێغەمبەرى خوا ﷺ هات بۆ مەككە لە حەجى ماڵئاواییدا و تەواف وسەعى كرد فەرمانى كرد بە هەموو ئەوانەى كە هەدیان نەهێناوە بەوەى كە قژیان كورت بكەنەوە وپاشان لەئیحرام دەرچن، جا كە فەرمانى پێ كردن بەوەى قژ كورت بكەنەوە و ئەصل لە فەرمانیشدا بۆ واجبێتیە كەوابوو لانى كەم هەردەبێت قژ كورت بكرێتەوە، وە هەروەها كاتێك پێغەمبەرى خوا ﷺ كاتێك ئابڵوقەدران لە غەزاى حودەیبیە فەرمانى كرد كە سەربتاشن و تەنانەت توڕەش بوو كاتێك كەمتەرخەمى بینی لەلایەن هاوەڵانەوە لەسەر ئەوە.
بەڵام بۆ ئەوەى كە كامیان باشترە؟
ئەوا سەرتاشین باشترە ئیلا بۆ كەسی متمتع كە درەنگ هاتووە باشتر بۆى ئەوەیە كە قژكورت بكاتەوە لەپێناو ئەوەى قژى هەبێت بۆ سەرتاشین لە حەجدا.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -