حوکمی شەیتان رەجم کردن بەرەبەیانی ڕۆژی سیانزەهەم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی شەیتان رەجم کردن بەرەبەیانی ڕۆژی سیانزەهەم
پرسیار:

حاجیەكى خەڵكى دەرەوەى سعودیە كاتى گەشت كردنەكەى بریتیە لە كاتژمێر چوارى پاش نیوەڕۆى رۆژى سیازدەیەمى مانگى زی الحجە و هێشتا لە میناش دەرنەچووە لەدواى شەیتان رەجمى رۆژى دوازدەى مانگ و شەومانەوەشی بەسەردا هات لە شەوى سیازدەدا، ئایا دروستە بۆى بەرەبەیان شەیتان رەجمەكەى بكــات وپاشان دەربچێت، ئەمە لەكاتێكدا ئەگەر دوابكەوێت بۆ دواى زوال گەشتەكەى لەدەست دەچێت وفریاناكەوێت و تووشی ناڕەحەتى دەبێت؟ وە ئەگەر وەڵامەكە ئەوەیە كە دروست نییە ئەى ئایا هیچ بۆچونێك هەیە كە شەیتان رەجم پێش زوال بەدروست بزانێت؟ 

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

دروست نییە بۆى پێش (زوال) لادانى خۆر لە ناوەڕاستى شەیتان رەجم بكات، بەڵام دەكرێت شەیتان رەجمى لەسەر بخەین لەم حاڵەتەدا لەبەر پێویستى و پێى دەڵێین: لەسەرتە ئاژەڵێك سەرببڕیت لە مینا یان مەككە، یان یەكێك بكەیت بەوەكیلى خۆت وبۆتى سەرببڕێت وبەسەر هەژاراندا دابەشی بكات و تەوافی ماڵئاوایی بكەیت وبڕۆیت.

دروست نییە بۆى پێش (زوال) لادانى خۆر لە ناوەڕاستى شەیتان رەجم بكات، بەڵام دەكرێت شەیتان رەجمى لەسەر بخەین لەم حاڵەتەدا لەبەر پێویستى و پێى دەڵێین: لەسەرتە ئاژەڵێك سەرببڕیت لە مینا یان مەككە، یان یەكێك بكەیت بەوەكیلى خۆت وبۆتى سەرببڕێت وبەسەر هەژاراندا دابەشی بكات و تەوافی ماڵئاوایی بكەیت وبڕۆیت.
وە دەڵێین: كە تۆ دەڵێیت: "
ئەگەر وەڵامەكە ئەوەیە كە دروست نییە ئەى ئایا هیچ بۆچونێك هەیە كە شەیتان رەجم پێش زوال بەدروست بزانێت؟  "
وەڵام: بۆچون هەیە كە شەیتان رەجم پێش زوال بەدروست دەزانێت، بەڵام صەحیح و تەواو نییە، چونكە بۆچونى ڕاست ودروست ئەوەیە كە شەیتان رەجم پێش زوال لەرۆژانى دواى جەژن دروست نییە، لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى خوا ـ ـ  فەرموویەتى: ((خذوا عني مناسككم))(1) واتە: شێوازى ئەنجامدانى حەج و عومرەتان لە منەوە وەربگرن. وە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  لەم رۆژانەدا دواى زوال نەبێت شەیتان رەجمى نەكردووە.

ئەگەر كەسێك بڵێت: شەیتان رەجمى پێغەمبەرى خوا ـ ـ  دواى زوال تەنها كردارە و كردارى تەنهاش بەڵگە نییە لەسەر واجبێـتى.
دەڵێین: ئەوە ڕاستە كە تەنها كردارە و كردارى تەنهاش بەڵگە نییە لەسەر واجب بوون، بەڵام كردارى تەنهاش لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى خوا ـ ـ  پاش زوال شەیتان رەجمى كردووە وفەرمانیشی نەكردووە بەوەى كە شەیتان رەجم دواى زوال بێت ونەهیشی لێ نەكردووە لەوەى شەیتان رەجم پێش زوال بێت، وە تەنها كرداریش بەڵگە نییە لەسەر واجب بوون لەبەر ئەوەیە كە واجب بوون بەدى نایەت ئیلا بە فەرمان كردن نەبێت بە كردار، یان نەهى لە نەكردن، بەڵام دەڵێین ئەم كردارە چەند هاوەڵ بەڵگەیەك (قرینە) هەن پێكەوە ئەوە دەسەلمێنن كە واجبە، بۆنمونە: پێغەمبەرى خوا ـ ـ  شەیتان رەجمى دواخستوە بۆ زوال (بەئەنقەست) خودى ئەم كارە بەڵگەیە لەسەر واجب بوون، و ئەگەر شەیتان رەجم پێش زوال دروست بووایە ئەوا پێغەمبەرى خوا ـ ـ  ئەنجامى دەدا، چونكە پێش زوال ئاسانتر وسووكترە لەسەر خەڵكى وە پێغەمبەرى خوایش ـ ـ  ئەگەر سەرپشك بوایە لەنێوان دوو كاردا ئەوا سووك وئاسانەكەیانى هەڵدەبژارد ئەگەر تاوان نەبووایە، جا كە لێرەدا ئاسانەكەى هەڵنەبژاردووە كە بریتیە لە شەیتان رەجم پێش زوال بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە تاوانە.
ڕووى دوەمى ئەوەى كە ئەم كارە بۆ واجب بوونە ئەوەیە كە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  دەستبەجێ لەكاتى زوالدا شەیتان رەجمەكەى كردووە بەبێ دواكەوتن پێش ئەوەى نوێژى نیوەڕۆ بكات وەكو بڵێى چاوەڕێى زوال بكات بۆ ئەوەى زوو شەیتان رەجمەكە بكات، هەربۆیە نوێژى نیوەڕۆى دواخست، لەگەڵ ئەوەى ئەنجامدانى نوێژ لەسەرەتاى كاتەكەیەوە باشترە، جا هەموو ئەمانە لەپێناو ئەوەى شەیتان رەجمەكە دواى زوال بكات.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

 

([1]) تقدم تخريجه .

سەردان: ١,٢٦٧ بەش: حەج و عومرە