ئایا مەرج و واجباتەكانی تەواف كردن بە دەوری كەعبەی پیرۆزدا چییە؟
مەرجەكانی تەواف بریتییە لە : ئیسلام و ژیری و نیەت و داپۆشینی عەورەت و پاكێتی لە بێ نوێژی و پاكژی جلوبەرگ و حەوت جار سوڕانەوەی تەواو، وە كەعبە بخاتە لای چەپیەوە و تەواف بەدەوری هەموو كەعبەدا بكات و ئەگەر توانی بەپێ تەواف بكات و سوڕانەوەكان بەدوای یەكتردابن و نەپچڕێن و تەوافەكەش لەناو مزگەوتی حەرامدا بێت و سەرەتا لە بەردە ڕەشەكەشەوە دەست پێبكات.
سەبارەت بە واجباتەكانیشی زانایان لایان وایە ئەنجامدانی دوو ڕكات نوێژ لە دوای تەوافەوە واجبە، بەڵام وتەی پەسەند ئەوەیە كە سوننەتە.