من كەسێكم نیەتی ئەنجامدانی عومرەم هەیە بۆ خۆم پێش ئەوەی بگەمە میقات، جا بەگەیشتنم بە میقات نیەتەكەم گۆڕی بۆ كەسێكی تری بكەم، ئایا چی بكەم و بۆ كێ دەبێ عومرەكەم؟
هەركەس بە چ نیەتێكەوە داخلی حەج یان عومرە بوو ئەوا بەو نیەتەوە دەبێت و ناتوانێت بیگۆڕێت، واتە: ئەگەر بەنیەتی ئەنجامدانی عومرە یان حەج بۆ خۆی داخل بوو ئەوا هەربۆ خۆی دەبێت و ناتوانێت لەكاتی عومرە یان حەجەكەدا نیەتەكەی بگۆڕێت بۆ كەسێكی تری بكات، وە ئەگەریش بە نیەتی كەسی ترەوە داخل بووبێت ئەوا هەر بۆ ئەو كەسە دەبێت و ناتوانێت بۆ خۆی بیكات.