حوكمی گۆرەوی لە پێ كردن بۆ كەسێك كە قاچی صناعی بێ لەكاتی ئیحرامدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی گۆرەوی لە پێ كردن بۆ كەسێك كە قاچی صناعی بێ لەكاتی ئیحرامدا
پرسیار:

ئاشكرایە ئەو كەسەی عومرە دەكات نابێ گۆرەوی لە پێ بكات تا عومرەكەی تەواو دەكات بەڵام ئەگەر كەسێك قاچێكی دروستكراو (صناعی) بوو دروستە لەكاتی ئیحرامدا گۆرەوی لەو قاچە صناعییەی بكات؟

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله، وبعد:
هیچی تێدا نییە لەپێكردنی گۆرەوی لە قاچ و پێی دروستكراو یان دەستكرد لەكاتی ئیحرامدا بۆ حەج یان عومرە، وە هیچ فیدیەیەكیشی لەسەر نییە ئەو كەسە مادام گۆرەویەكە هیچ بەشێك لە جەستە داناپۆشێت، ئەوەش لەبەر ئەوەی قاچی دەستكرد هیچ حوكمێكی پاكوخاوێنی نایگرێتەوە و هەروەها بابەتی جل پۆشینیش لە حەج و عومرەدا.
بەڵام ئەگەر بەشێكی لە جەستەی داپۆشی وەكو بەشێك لە ئەژنۆ یان ڕانی ئەوا فیدیەی لەسەرە. 
شێخ زەكەریا ئەنصاری بەڕەحمەت بێت لە "أسنى المطالب" (1/ 507) دا دەڵێت: " هەركەس لەكاتی ئیحرامدا شتێك لەبەربكات كە حەرام بێت لەبەری بكات لەو كاتەدا یان بەشێك لەجەستەی داپۆشێت كە حەرام بێت داپۆشینی لەبەر پێویستییەكی وەكو گەرما یان سەرما یان چاكبوونەوەی نەخۆشی و هاوشێوەكانی ئەوا دروستە، بەڵام فیدیەی لەسەرە  ".
شێخ ابن عثیمین بەڕەحمەت بێت دەڵێت: ئەو كەسەی حەرامێك دەكات سێ حاڵەتی هەیە: 
یەكەم: ئەوەیە كە حەرامەكە دەكات بەبێ پێویستی و بوونی عوزر، ئەم كەسە تاوانبارە و فیدیەی لەسەرە.
دووەم: لەبەر پێویستیەك دەیكات، ئەم كەسە تاوانبار نییە، بەڵام فیدیەی لەسەرە، وەكو ئەو كەسەی كە پێویستی بەداپۆشینی سەری هەیە لەبەر سەرما یان گەرمایەك كە لێی بترسێت ئەوا دروستە بۆی دایپۆشێت بەڵام فیدیەی لەسەرە. 
سێیەم: كەسێكە كە حەرامەكە ئەنجام دەدات و عوزری هەیە، وەكو ئەوەی كە نازانێت یان بیری چووە یان ناچارە و زۆری لێكراوە یاخود خەو، ئەم جۆرە كەسە تاوان و فیدیەشی لەسەر نییە. "مجموع فتاوى ورسائل العثيمين" (24/ 433).
فیدیەكەش بریتییە لە: سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بوون، یان پێدانی خواردنی شەش كەسی هەژار، بۆ هەر هەژارێك نیو ساع، یان سەربڕینی مەڕێك. كەسەكەش سەرپشكە لەنێوان ئەم سێ هەڵبژاردەیەدا.    
ونسأل الله أن ييسر لك العمرة ويتقبلها منك.

سەردان: ٨٥ بەش: حەج و عومرە