حوكمى چەندبارە كردنەوەى عومرە چییە لە رەمەزاندا، وە ئایا كاتێكى دیارى كراو هەیە لەنێوان دوو عومرەدا؟
دووبارە كردنەوەى عومرە لە رەمەزاندا بیدعەیە، چونكە دووبارە كردنەوەى عومرە لەیەك مانگدا پێچەوانەى ئەو رێبازەیە كە سەلەف لەسەرى بوون، تەنانەت شێخى ئیسلام ابن تیمیە – رحمە الله- لە فەتاوادا دووبارەكردنەوەى عومرە و زۆر عومرەكردن بە مەكروه دەزانێت بە اتفاقی سەلەف، بەتایبەت یەكێك دووبارەى بكاتەوە لە رەمەزاندا چونكە ئەگەر ئەوە كارێكى چاك بوایە ئەوا سەلەف دەستپێشخەریان دەكرد بۆى بێگومان.
دووبارە كردنەوەى عومرە لە رەمەزاندا بیدعەیە، چونكە دووبارە كردنەوەى عومرە لەیەك مانگدا پێچەوانەى ئەو رێبازەیە كە سەلەف لەسەرى بوون، تەنانەت شێخى ئیسلام ابن تیمیە – رحمە الله- لە فەتاوادا دووبارەكردنەوەى عومرە و زۆر عومرەكردن بە مەكروه دەزانێت بە اتفاقی سەلەف، بەتایبەت یەكێك دووبارەى بكاتەوە لە رەمەزاندا چونكە ئەگەر ئەوە كارێكى چاك بوایە ئەوا سەلەف دەستپێشخەریان دەكرد بۆى بێگومان، تەنانەت ئەوەتا پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ كەلە هەموو خەڵك لەخواترسترە و خێرویستترە لە هەموو خەڵكى لە ساڵى فەتحى مەككەدا نۆزدە رۆژ لە مەككە مایەوە و نوێژى كورت دەكردەوە كەچی نەچوو عومرە بكات، وە عائیشە رەزاى خواى لێ بێت كاتێك كە زۆرى لە پێغەمبەر كرد بەوەى ئیزنى بدات بۆ ئەوەى عومرە بكات ئەوەبوو فەرمانى بەبراكەى كرد كە ناوى عبدالرحمن بوو بەوەى لەگەڵیدا بڕوات بۆ میقات و ئیحرام بپۆشێت وبۆئەوەى عومرە بكات، بەڵام فەرمانى بە عبدالرحمن نەكرد عومرە بكات، جا ئەگەر مەشروع بووایە ئەوا بێگومان فەرمانی بەویش دەكرد كە عومرە بكات، بۆیە ئەگەر ئەم كارە مەشروع بوایە لەنێو هاوەڵاندا ئەوا عبدالرحمن دەیكرد چونكە دەرچووە بۆ میقات.
وە كاتی دیارى كراوى نێوان دوو عومرە وەكو پێشەوا ئەحمەد – رحمەالله- دەڵێت: چاوەڕێ دەكات هەتا سەرى ڕەش دەبێت وەكو دارى سووتاو.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
