چۆنیەتی نوێژ کردن و ئیحرام بەستن لەناو فڕۆکە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنیەتی نوێژ کردن و ئیحرام بەستن لەناو فڕۆکە
پرسیار:

مرۆڤ چۆن نوێژ بکات و ئیحرام ببەستێت لەنێو فڕۆکەدا؟

یەکەم:مرۆڤ چۆن نوێژ بكات لەنێو فرۆكەدا؟

1- نوێژى سوننەت لەنێو فرۆكەدا بەدانیشتنەوە لەسەر كورسیەكەى خۆى دەیكات ئیتر ئاراستەى فرۆكەكە بۆ هەركوێ بێــت و بەسەر ئاماژە دەكات بۆ ركوع و سوجدە و كەمێك نزمتر دەبێت بۆ سوجدەكە.
2- نابێت نوێژى فەرز لەنێو فرۆكەدا بكات ئیلا دەبێت ڕووى لە قیبلە بێت لەهەموو نوێژەكانیدا، و دەبێت بشتوانێت ركوع وسوجدە وهەستان و دانیشتنى هەبێت.
3- ئەگەر ئەو كارەى بۆ نەكرا ئەوا نوێژەكەى دوا دەخات هەتا فرۆكەكە دەنیشێتەوە لەسەر زەوى، ئەگەریش ترسا لەوەى كاتى نوێژەكە نەمێنێت پێش ئەوەى فرۆكەكە بنیشێتەوە ئەوا دواى دەخات بۆ كاتى نوێژەكەى دواى خۆى ئەگەر لەو نوێژانەبوو كە دەتوانرا كۆبكرێنەوە وەكو نیوەرۆ لەگەڵ عەصردا و مەغریب لەگەڵ عیشادا. وە ئەگەریش ترسا لەوەى كاتى نوێژى دووەمیش نامێنێت ئەوا هەرلەنێو فرۆكەكەدا هەردوو نوێژەكە دەكات پێش ئەوەى كاتەكەى نەمێنێت، و ئەوەى دەتوانێت ئەنجامى دەدات لە مەرج و پایە و واجباتەكانى نوێژ.
بۆ نمونە: ئەگەر فڕۆكەكە بەرزبوویەوە تۆزێك پێش خۆرئاوابوون و لەنێو فرۆكەكەدا خۆرئاوابوو بەئاسمانەوە ئەوا نوێژى مەغریب ناكات هەتا فرۆكەكە نەنیشێتەوە لە فرۆكەخانە، دادەبەزێت ولەسەر زەوى نوێژ دەكات، ئەگەریش ترسا كاتى مەغریب نەمێنێت ئەوا دواى دەخات بۆ عیشا، و دواى نیشتنەوەى فرۆكەكە هەردوو نوێژەكە پێكەوە دەكات بە (جمع و تأخير) وە ئەگەریش ترسا لەوەى كاتى نوێژى عیشاش نەمێنێت لەنیوە شەودا ئەوا هەردوو نوێژەكە دەكات پێش ئەوەى كاتەكەى نەمێنێت هەر لەنێو فرۆكەكەدا.  
4- وە چۆنێتى ئەنجامدانى نوێژى فەرز لەنێو فرۆكەدا ئەوەیە كە بەپێوە دەوەستێت ڕووبەقیبلە و الله أكبر دەكات و دوعاى استفتاح و فاتیحە وقورئان دەخوێنێت و پاشان دەچێتە ركوع و دواتر بەرزدەبێتەوە تا بەئارامى دەوەستێت بەپێوە پاشان دەچێت بۆ سوجدە ودواتر بەرز دەبێتەوە لەسوجدە وبەئارامى دادەنیشێت و پاشان دەچێتە سوجدەى دووەم وئیتر بەوشێوەیە نوێژەكەى دەكات، ئەگەر نەتوانرا سوجدە ببات ئەوا دادەنێشێت و ئاماژە دەكات بۆ سوجدە بەسەرى، وئەگەریش نەیزانى قیبلە لەكوێیە و كەسیكیش هەواڵى پێ نەدا كە متمانەى پێ بكات ئەوا خۆى بریار دەدات و دواى گەڕان ڕوو لەو شوێن وئاراستەیە دەكات كە دڵى پێ ئاسودەیە. 
5- نوێژى كەسی رێبواریش لەنێو فرۆكەدا قەصرە واتە دوو ڕكاتە.

دووەم: كەسێك بە فرۆكە بچێت بۆ حەج و عومرە چۆن ئیحرام ببەستێت؟
1- لەماڵەوە خۆى دەشۆرێت و لەجلوبەرگەكەى خۆیدا دەمێنێتەوە یان ئەگەریش ویستى پۆشاكى ئیحرام دەبەستێت.
2- ئەگەر فرۆكەكە لەناوچەى میقات نزیك بوویەوە ئەوا ئیحرام دەبەستێت ئەگەر پێشتر لەبەرى نەكردبێت.
3-ئەگەر فرۆكەكە گەیشتە ناوچەى میقات ئەوا كەسەكە نیەتى چونەناو حەج یان عومرە دەهێنێت و تەلبیەى حەج یان عومرە دەكات.
4- ئەگەریش پێش گەیشتن بە میقات ئیحرام ببەستێت لەترسی ئەوەى لێی بێ ئاگابێت یان بیرى بچێت ئەوا هیچی تێدا نییە و ئاساییە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ١,٥٠٩ بەش: حەج و عومرە