ئەو کارانەى کە خێرى حەج کردنى هەیە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کارانەى کە خێرى حەج کردنى هەیە
پرسیار:

ئەو کەسانەى کە تواناى حەج و عومرە کردنیان نیە ،ئایا چ کارێک بکەن خێرى و پاداشتى حەج و عومرەیان بۆ دەنوسرێ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بۆ ئەو کەسانەی کەبۆیان نەگونجاوە ئەمساڵ بچن بۆ حەج چەند کردەوەیەکتان پێ پیشان دەدەین کە خێری حەجی هەیە :
یەکەم: دانیشتن لەجێگەی نوێژدا دوای نوێژی بەیانی ، و زیکر کردن وکردنی دوو ڕکات نوێژ دوای دەرکەوتنی خۆر وبەرز بوونەوەی
دووەم: ئامادەبوونی لەمەجلیسی عیلم وزانست
سێیەم: ئەنجام دانی نوێژە فەرزەکان لەمزگەوت
چوارەم: عومرە کردن لەڕەمەزاندا
پێنجەم: زیکر کردن دوای نوێژەکان

بۆ ئەو کەسانەی کەبۆیان نەگونجاوە ئەمساڵ بچن بۆ حەج چەند کردەوەیەکتان پێ پیشان دەدەین کە خێری حەجی هەیە :
یەکەم: دانیشتن لەجێگەی نوێژدا دوای نوێژی بەیانی ، و زیکر کردن وکردنی دوو ڕکات نوێژ دوای دەرکەوتنی خۆر وبەرز بوونەوەی :
ئەنەسی کوڕی مالیک رضي الله عنه دەڵێت : پێغەمبەر فەرمووی : (( من صلی الغداة في جماعة ثم قعد یذكر الله حتی تطلع الشمس ثم صلی ركعتین كانت له كٲجر حجةوعمرة ، تامة تامة تامة)). الترمذي وحسنه الألباني .
واتە: هەرکەسێک نوێژی بەیانی بەجەماعەت بکات وپاشان دانیشێت وزیکری خوا بکات تاوەکو خۆر هەڵدێت پاشان دوو ڕکات نوێژ بکات ئەوە وەکو پاداشتی حەج و عومرەیەکی تەواو تەواو تەواو وایە .

دووەم: ئامادەبوونی لەمەجلیسی عیلم وزانست:
ئەبو ئومامە رضي الله عنه دەڵێت : پێغەمبەری خوا فەرمووی : ( من غدا الی المسجد لا یرید الا ان یتعلم خیرا آو یعلمه ،کان له کأجر حاج تاما حجته...) الطبراني وحسنه الالباني .
واته :هەركەسێك بچێت بۆ مزگەوت و هیچ مەبەستێکی نەبێت مەگەر ئەوه نەبێت کەفێری خێرێک ببێت یان خەڵکی فێری خێر بکات ئەوا پا داشتی وەکو حاجییەک وایه که حەجێکی تەواو و چاکی ئەنجام دابێت .

سێیەم: ئەنجام دانی نوێژە فەرزەکان لەمزگەوت :
ئەبو ئومامە رضي الله عنه دەڵێت : پێغەمبەری خوا فەرمووی : ( مَشَى إِلَى صَلاةٍ مَكْتُوبَةٍ فِي الْجَمَاعَةِ فَهِيَ كَحَجَّةٍ , وَمَنْ مَشَى إِلَى صَلاةٍ تَطَوُّعٍ فَهِيَ كَعُمْرَةٍ تَامَّةٍ  )) الطبراني وحسنه الالباني .
واته : هەرکەسێک بچێت مزگەوت بـۆ ئەوەی نوێژی فەرز بە جەماعەت بکات ئەوا وەک ئەوەیە حەجێکی کردبێت ، وە هـەر کەسێک هەنگاو بنێت بۆ نوێژێکی سووننەت وەک ئەوەیە عومرەیەکی کردبێت .

چوارەم: عومرە کردن لەڕەمەزاندا :
عبداللەی کوڕی عەباس دەڵێت پێغەمبەری خوا فەرمووی : (عمرة في رمضان تعدل حجّة معي) متفق علیە .
واتە : عومرە کردن لەڕەمەزاندا خێری حەجێکی هەیە کە لەگەڵ مندا کرابێت .

پێنجەم:  زیکر کردن دوای نوێژەکان :
عن أبي هريرة رضي الله عنه : جَاءَ الْفُقَرَاءُ إِلَى النَّبِيِّ - - فَقَالُوا: ذَهَبَ أَهْلُ الدُّثُورِ مِنْ الْأَمْوَالِ بِالدَّرَجَاتِ الْعُلا وَالنَّعِيم الْمُقِيمِ، يُصَلُّونَ كَمَا نُصَلِّي، وَيَصُومُونَ كَمَا نَصُومُ، وَلَهُمْ فَضْلٌ مِنْ أَمْوَالٍ يَحُجُّونَ بِهَا وَيعْتَمِرُونَ وُيجَاهِدُونَ وَيتَصَدَّقُونَ، فقال: "ألا أُعَلِّمُكُمْ شَيئًا تُدْرِكُونَ بهِ مَنْ سَبَقَكُمْ، وَتَسْبِقُونَ بِهِ مَنْ بَعْدَكْمْ، وَلاَ يَكُونُ أحَدٌ أفْضَلَ مِنْكُمْ إِلاَّ مَنْ صَنَع مِثْلَ ما صَنَعْتُمْ؟ " قالوا: بلى يا رسول الله، قال: "تُسَبِّحُونَ، وَتَحْمَدُونَ، وَتُكَبِرُونَ خَلْفَ كُلّ صَلاةِ ثَلاًثا وَثَلاثينَ".
(صحيح البخاري: ٨٠٧, الدثور: جمع دَثْر وهو المال الكثير) .
واتە : ئەبو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت دەڵێت : کۆمەڵێ هەژار هاتن بۆ لای پێغەمبەر ،و گوتیان : کەسە دەوڵەمەندەکات هەموو پاداشته چاک و پلە بەرزەکانیان بەدەس هێنا وجێگای خۆشیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد ، نوێژ دەکەن هەروەک چۆن ئێمە نوێژ دەکەین ، وە ڕۆژوو دەگرن هەروەک چۆن ئێمە ڕۆژوو دەگرین ، وە ئەوان ماڵی زیادەیان هەیە وحەج وعومرەی پێ دەکەن وە هەروەها بەو ماڵە جیهاد دەکەن وسەدەقەی لێ دەکەن ، پێغەمبەر پێیانی فەرموو : ئایا شتێکتان فێر بکەم کەبگەن بەوانەی پێش خۆتان ، وپێش ئەوانە بکەون کەلەدوای ئێوە دێن ، وە هیچ کەسێک لەئێوە باشتر نەبێت مەگەر کەسێک وەک ئێوە بکات ؟
گوتیان بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا .
فەرمووی : لەدوای هەموو نوێژێکەوە سی وسێ جار : (سبحان الله) و(الحمد لله)و(الله ٲکبر) بکەن .

سەردان: ٤,٢٨٠ بەش: حەج و عومرە