پێم خۆشە هەندێ زانیاریم هەبێ سەبارەت بە (حجر الأسود) وە گرنگى ئەم بەردە ڕەشە چیە؟ وە لە فەرمودەکاندا چ شتێک سەبارەت بە (حجر الأسود) هاتووە؟
لەبارەی بەردە ڕەشەکەوە چەند بابەت و فەرموودەیەک هاتوون ، ئاماژەیان پێدەکەین بەڵکو سوود بەو برایە بگەیەنێت :
1. خوا لەئاسمانەوە و لەبەهەشتەوە دایبەزاندووەتە سەر ئەرز .
عبداللەی کوڕی عەباس دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : " نزل الحجر الأسود من الجنة " .
رواه الترمذي ( 877 ) والنسائي ( 2935 ) والحديث : صححه الترمذي .
واتە : بەردە ڕەشەکە لەبەهەشتەوە دابەزیووە .
2. ڕەنگی ئەو بەردە لەشیر سپی تر بوو بەڵام بەهۆی تاوانی مرۆڤەکانەوە ڕەش بووە .
عبداللەی کوڕی عەباس دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : " نزل الحجر الأسود من الجنة وهو أشد بياضا من اللبن فسودته خطايا بني آدم " .رواه الترمذي ( 877 ) وأحمد ( 2792 ) ، وصححه ابن خزيمة ( 4 / 219 ) ، وقوَّاه الحافظ ابن حجر في " فتح الباري " ( 3 / 462 ) .
واتە : بەردە ڕەشەکە لەبەهەشتەوە دابەزیووە ، لەشیر سپی تر بوو و تاوانی مرۆڤەکان ڕەشی کردەوە .
أ. المباركفوري دەڵێت :
لە " المرقاة "دا ، دەڵێت : أي : صارت ذنوب بني آدم الذين يمسحون الحجر سببا لسواده ، والأظهر حمل الحديث على حقيقته إذ لا مانع نقلاً ولا عقلاً . " تحفة الأحوذي " ( 3 / 525 ) .
واتە : تاوانی نەوەکانی ئادەم کەدەستی پیا دێنن هۆکاری ڕەش بوونی بوو ، جا فەرموودەکە حەمل دەکرێتە سەر زاهیر وحەقیقەت لەبەر ئەوەی هیچ ڕێگریەک نی یە لەڕووی عەقڵی ونەقڵی یەوە .
ب. وە الحافظ ابن حجر دەڵێت :
هەندێ لەمولحیدەکان ڕەخنەی ئەوە دەگرن بۆچی تاوانی تاوان باران ڕەشی کردووە بەڵام چاکە وعیبادەتی باوەڕداران سپی نەکردۆتەوە " ؟
لەوڵامدا ئەوە دەوترێت کە ابن قتيبة گوتویەتی :
گەر خودا بویستایە بەو شێوەیە دەبوو ، بۆیەش بەو شێوەیەیە چونکە عادەتەن ڕەنگی ڕەش سبوخ ناکرێت بەپێچەوانەی ڕەنگی سپی یەوە .
ج. وە المحب الطبري دەڵێت : في بقائه أسود عبرة لمن له بصيرة فإن الخطايا إذا أثرت في الحجر الصلد فتأثيرها في القلب أشد .انظر لهما : " فتح الباري " ( 3 / 463 ) .
واتە : مانەوەی بەردەکە بەڕەشی پەندی تێدایە ، چونکە گەر تاوان کاریگەری بێت لەسەر بەردی ڕەق ولوس بێگومان کاریگەری لەسەر دڵ زیاتر دەبێت .
3. وەلەڕۆژی دوایدا بەردە ڕەشەکە دێت وشایەتی بۆ ئەو کەسانە دەدات کەبەحەق دەستی لێداوە .
عبداللەی کوڕی عەباس دەڵێت : پێغەمبەری خوا ﷺ لەبارەی بەردە ڕەشەکەوە فەرمووی - : " والله ليبعثنه الله يوم القيامة له عينان يبصر بهما ولسان ينطق به يشهد على من استلمه بحق " . رواه الترمذي ( 961 ) وابن ماجه ( 2944 ) . والحديث : حسَّنه الترمذي ، وقواه الحافظ ابن حجر في " فتح الباري " ( 3 / 462 ) .
واتە : سوێند بەخوا خوای پەروەردگار لە قیامەتدا بەردە ڕەشەکە دەهێنێ و پیشاندەدات دووچاوی هەیە پێی دەبینێت و زمانێکیشی هەیە قسەی پێدەکات شایەتی دەدات بۆ ئەو کەسەی کە بە حەق دەستی پێوە داوە .
4. دەس دان لەبەردەکە یاخود ماچ کردنی یاخود ئاماژە کردن بۆی :
لەکاتی تەوافدا دەکرێت جا بۆ حەج یاخود عەمرە یاخود تەوافی سوننەت بێت .
جابری کوڕی عبد الله رضي الله عنهما دەڵێت : لما قدم مكة أتى الحجر فاستلمه ثم مشى على يمينه فرمل ثلاثا ومشى أربعاً . رواه مسلم ( 1218 ) .
کاتێ پێغەمبەری خوا ﷺ هات بۆ مەکە دەستی لێ داو پاشان بەلای ڕاستیدا چوو سێ جار بەسەریعی چوو وچوار جار لەسەر خۆی چوو .
5. وە پێغەمبەری خوا ﷺ ماچی کرد وئومەتەکەشی شوێنی کەوتوون لەوەدا .
عومەر رضي الله عنه چوو بۆلای بەردە ڕەشەکە وماچی کرد وگوتی : إني أعلم أنك حجر لا تضر ولا تنفع ولولا أني رأيت النبي ﷺ يقبِّلُك ما قبلتك . رواه البخاري ( 1520 ) ومسلم ( 1720 ) .
واتە : من دەزانم تۆ بەردێکی نەسود ونەزیانت نی یە ، گەر پێغەمبەرم ﷺ نەبینایە ماچتی دەکرد ماچتم نەدەکرد .
6. گەر نەیتوانی ماچی بکات بەدەستی یاخود هەر شتێکی تر ئاماژەی بۆ دەکات ودەتوانێت ماچی ئەو شتە بکات کەئاماژەی پێ کردووە .
أ. نافع دەڵێت : عبداللەی کوڕی عومەرم بینی دەستی دەدا لەبەردەکە وپاشان دەستی ماچ دەکرد ، و وازم لێی نەهێناوە لەو کاتەوەی پێغەمبەری خوام ﷺ بینیوە ئەو کارەی دەکرد . رواه مسلم ( 1268 ) .
ب. ئەبو الطفيل رضي الله عنه دەڵێت : رأيت رسول الله ﷺ يطوف بالبيت ويستلم الركن بمِحْجَن معه ويقبِّل المحجن . رواه مسلم ( 1275 ) .
واتە : پێغەمبەری خوام ﷺ بینی بەدەوری کەعبەدا دەسوڕایەوە وتەوافی دەکرد و بەدارێک دەیدا لەڕوکنی وماچی دارەکەی دەکرد .
7. گەر نەیتوانێ ئیشارەتی بۆ دەکات و الله ٲکبر دەکات .
عبداللەی کوڕی عەباس : طاف رسول الله ﷺ على بعيره وكان كلما أتى على الركن أشار إليه وكبَّر . رواه البخاري ( 4987 ) .
واتە : پێغەمبەری خوا ﷺ بە وشترەکەی تەوافی دەکرد هەرکات دەگەشتە لای ڕوکن ئیشارەتی بۆ دەکردو الله ٲکبر دەکرد .
8. ودەس دان لەبەردەکە یەکێکە لەو شتانەی کەتاوان دەسڕێتەوە .
عبداللەی کوڕی عومەر دەڵێت : ( سمعت رسول الله ﷺ يقول : إن مسحهما كفارة للخطايا ) . رواه الترمذي ( 959 ) . والحديث : حسنه الترمذي وصححه الحاكم ( 1 / 664 ) ووافقه الذهبي .
واتە : گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو : مەسح کردنی بەردەکە و ڕکن تاوان دەسڕێتەوە .
وە دروستە نی یە بۆ موسوڵمان ئازاری موسوڵمانان بدات لەلای بەردەکەدا وشەڕ بکات ، چونکە پێغەمبەری خوا ﷺ هەواڵی پێداوین کەبەردەکە شایەتی بۆ کەسێک دەدا کەبەحەق دەستی لێ بدات نەک بەو هۆیەوە ئازاری بەندەکانی خودا بدات .
والله أعلم