شێوازى تەلبیەى صەحیح: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شێوازى تەلبیەى صەحیح
پرسیار:

شێوازى تەلبیەى صەحیح كامەیە كەلە پێغەمبەرى خواوە ـ ـ  هاتبێت و كەى تەلبیەكردن دەبڕێتەوە لە عومرە وحەجدا؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەو شێوازە صەحیحەى تەلبیەكردن بریتیە لە: لبيك اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك لبيك، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك، پێشەوا ئەحمەد –رحمەالله- زیادەیەكى ریوایەت كردووە بریتیە لە: لبيك إله الحق

ئەو شێوازە صەحیحەى تەلبیەكردن بریتیە لە: لبيك اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك لبيك، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك(1). پێشەوا ئەحمەد –رحمەالله- زیادەیەكى ریوایەت كردووە بریتیە لە: لبيك إله الحق(2). وإسناده حسن.
وە تەلبیە كردن لە عومرەدا كاتێك دەبڕێتەوە كە بچیتەناو تەواف كردنەوە، و لە حەجیشدا كاتێك دەبڕێتەوە كە بچیتە ناوشەیتان رەجمى عەقەبەوە لە رۆژى جەژن، لەبەر ئەوەى ابن عباس دەڵێت: (( أنه كان يمسك عن التلبية في العمرة إذا استلم الحجر))(3)، واتە: پێغەمبەرى خوا ـ ـ  لە تەلبیەكردن دەوەستایەوە ئەو كاتەى كە دەستى لەبەردە ڕەشەكە بدایە.  صححه الترمذي لكن فيه محمد بن عبد الرحمن بن أبي ليلى ضعفه الأكثرون.
وە لە ابن عباسەوە ـ رضي الله عنه ـ  كە ئوسامە لە پشتى پێغەمبەرى خواوە ـ ـ  سوارى ئاژەڵێك بووە لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە وپاشان (الفضل) سواربوو لە موزدەلیفەوە بەرەو مینا و هەردووكیان دەڵێن: (( لم يزل يلبي حتى رمى جمرة العقبة))(4) ، أخرجاه في الصحيحين، واتە: بەردەوام تەلبیەى دەكرد هەتا شەیتان رەجمى عەقەبە.
بەڵام لاى پێشەوا مالــك تەلبیەكردن دەبڕێتەوە هەركە گەیشتە ناو حەرەم، وە وتراویشە: تەلبیەكردن دەبڕێتەوە هەركە گەیشتە كەعبە یان بینی. وە وشەى: (لبیك) واتە: بەردەوامى و ئەنجامدانى گویڕایەڵیت و وەڵامدانەوەى بانگەوازت ئەى پەروەردگار وە لەفزەكەى بۆ دوانە (مثنى)بەڵام ماناكەى بۆ زۆرە.  

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

 

([1]) أخرجه البخاري: كتاب الحج / باب التلبية(1549). ومسلم : كتاب الحج/ باب التلبية وصفتها (1184).
([2]) أخرجه الإمام أحمد.
([3]) أخرجه أبو داود : كتاب المناسك/ باب متى يقطع المعتمر التلبية (1817). والترمذي كتب الحج/ باب ما جاء متى تقطع التلبية في العمرة (1919).
([4]) أخرجه البخاري: كتاب الحج/ باب الركوب والترادف في الحج (1543).

سەردان: ٩٨٧ بەش: حەج و عومرە