ئایا نوێژێكى تایبەت هەیە بۆ ئیحرام ؟
ئیحرام هیچ نوێژێكى تایبەتى نییە، بەڵام ئەگەر مرۆڤ گەیشتە میقات و نزیك بوو لەكاتى نوێژى فەرزەوە ئەوا باشتر وایە ئیحرام بەستن دوابخات هەتا نوێژە فەرزەكەى دەكات و پاشان ئیحرام ببەستێت، بەڵام ئەگەر گەیشتە میقات و كاتى نوێژى فەرز نەبوو چونكە وەكو ئاشكرایە خۆى دەشۆرێت وەكو چۆن غوسلى لەشگرانى دەردەكات و خۆى بۆنخۆش دەكات و جلی ئیحرام دەپۆشێت، پاشان ئەگەر كاتى چێشتەنگاو بوو ئەوا ئەو نوێژە دەكات یان سوننەتى دەستنوێژ دەكات و دواى ئەوە ئیحرام دەپۆشێت، بەڵام هیچ نوێژێكى تایبەت نییە بۆ ئیحرام ولە پێغەمبەرى خواوە ـ ﷺ ـ شتى وا نەهاتووە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -