ئایا شوێنە دیارى كراوەكانى حەج كامانەن؟
ئەو شوێنانە پێنجـن كە ئەمانەن: (ذو الحليفة) و (والجحفة) و (ويلملم) (وقرن المنازل)و (وذات عِرق).
ذو الحليفة: ئەو شوێنەیە كە ئێستا پێى دەوترێت ( أبیار عەلی)، كەلە نزیك مەدینەیە و نزیكەى دە قۆناغ لە مەككەوە دوورە، كە دوورترین شوێنى حەج كردنە لە مەككەوە كە بۆ خەڵكى مەدینە و ئەو كەسانەیە كەبەلایدا تێپەڕدەبن لە جگە لە خەڵكى مەدینە.
الجحفة : ئەمەش شارێكى كۆنە لە رێگەى خەڵكى شام بەرەو مەككە و لەنێوان ئەم و مەككەدا نزیكەى سێ قۆناغ دەبێت، و ئێستا وێـران بووە و خەڵــكى لەبرى ئەم شوێنە لە (رابغ) ئیحرام دەپۆشن.
يلملم : ئەمەش شاخ یان شوێنێكە لە رێگەى خەڵكى یەمەن بۆ مەككە و ئێستا بە (السعدیە) ناودەبرێت و لەنێوان ئەم و مەككەدا نزیكەى دوو قۆناغ دەبێت.
قرن المنازل : ئەمەش شاخ یان شوێنێكە لە رێگەى خەڵكى یەمەن بۆ مەككە و ئێستا بە (السیل الكبیر) ناودەبرێت و لەنێوان ئەم و مەككەدا دیسان نزیكەى دوو قۆناغ دەبێــت.

جا چوار شوێنەكەى یەكەم كە بریتی بوون لە: ذو الحليفة، والجحفة، ويلملم، وقرن المنازل، پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ دیارى كردوون، بەڵام (ذات عرق) ئەوا پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ دیارى كردوون وەكو ئەهلى سونەن دەیگێڕنەوە لە فەرموودەى عائیشەوە(1). وە بە صەحیحى هاتووە لە پێشەوا عومەرەوە ـ رضي الله عنه ـ كە ئەو دیارى كردووە بۆ خەڵكى كوفە وبەصرە كاتێك هاتن بۆ لاى و وتیان: ئەى میرى باوەڕداران پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ شوێنێكى دیارى كردووە بۆ خەڵكى نەجد و لەڕاستیدا ئەوە ناڕەحەتە لە رێگەماندا، پێشەوا عومەریش ـ رضي الله عنه ـ ووتى: سەیرى هاوشێوەى ئەوە بكەن لە رێگەكەتاندا(2).
بەهەرحاڵ، ئەگەر ئەوە سابت بوو لە پێغەمبەرى خواوە ـ ﷺ ـ ئەوا دیارە، و ئەگەریش سابت نەبوو ئەوا بە سوننەتى عومەرى كوڕى خەتتاب ـ رضي الله عنه ـ سابت بووە و كە یەكێكە جێنشینە راشیدە هیدایەت دراوەكان كە فەرمانمان پێكراوە شوێنیان بكەوین، كە چەندین جار حوكمى ئەو هاوكات و تەبا بووە لەگەڵ حوكمى خواى پەروەردگاردا، یەكێك لەوانە ئەمەیە كە ئەگەر صەحیح بێ لە پێغەمبەرى خواوە ـ ﷺ ـ كە دیارى كردووە، ئەوا دیسان كرۆكى قیاسە، چونكە مرۆڤ كاتێك كە دەگات بە میقات ئەوا دەبێت ئیحرام ببەستێت، جا ئەگەر گەیشت پێی ئەوا وەكو ئەوە وایە بەلایدا تێپەڕی بێت، جا قسەكەى پێشەوا عومەر ـ رضي الله عنه ـ لە سەردەمى ئێستاماندا سوودێكى زۆرى هەیە بۆمان كە بریتیە لەوەى كە كاتێك بەسوارى فرۆكە دەچێت بۆ مەككە بەنیەتى حەج یان عومرە ئەوا ئەگەر گەیشت بە ئاستى میقات دەبێت ئیحرام ببەستێت و نابێت ئیحرام بەستن دوابخات هەتا دەگاتە جدە وەكو زۆرێك لە خەڵكى دەیكەن، چونكە گەیشتن بە ئاستى ئەو شوێنە جیاوازى نییە لەوەى لە سوارڕەوى وشكانى بیت یان ئاسمانى یان ئاوى. هەربۆیە خەڵكى (بواخر) ئیحرام دەبەستن كاتێك بەرێگەى ئاوى دەگەن بە ئاستى (یلملم یان رابغ) ئەوا ئەگەر گەیشتن بە ئاستى ئەو دوو شوێنە ئیحرام دەبەستن.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
(1) أخرجه البخاري : كتاب الحج/ باب على أهل مكة الحج والعمرة (1524). ومسلم: كتاب الحج / باب مواقيت الحج والعمرة (1181).
(2) أخرجه البخاري: كتاب الحج/ باب ذات عرق لأهل العراق (1531).