حوکمی كەسێك سەرلەبەیانى تەوافی ماڵئاوایی كرد و پاشان خەوت و ویستى لەپاش عەصر سەفەر بكــات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی كەسێك سەرلەبەیانى تەوافی ماڵئاوایی كرد و پاشان خەوت و ویستى لەپاش عەصر سەفەر بكــات
پرسیار:

كەسێك سەرلەبەیانى تەوافی ماڵئاوایی كرد و پاشان خەوت و ویستى لەپاش عەصر سەفەر بكــات ئایا هیچی لەسەرە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

لەسەریەتى تەوافی ماڵئاوایی دووبارە بكاتەوە بۆ حەج و عومرە، لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى خوا ـ ـ  فەرموویەتى: (( لا ينفر أحد حتى يكون آخر عهده بالبيت)) واتە: كەس دەرنەچێت هەتا دواهەمین كارى تەواف نەبێت

لەسەریەتى تەوافی ماڵئاوایی دووبارە بكاتەوە بۆ حەج و عومرە، لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى خوا ـ ـ  فەرموویەتى: (( لا ينفر أحد حتى يكون آخر عهده بالبيت))(1) واتە: كەس دەرنەچێت هەتا دواهەمین كارى تەواف نەبێت. وە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  لە حەجى ماڵئاواییدا ئەمەى فەرموو جا بۆیە واجبێتى تەوافی ماڵئاوایی هەرلەوساتەوە دەستى پێكردووە، وە با كەس نەڵێت ئەوە لەبەر ئەوە بووە كە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  پێشتر عومرەى كردوە و لێیەوە نەهاتووە كە ماڵئاوایی كردبێت، لەبەر ئەوەى تەوافی ماڵئاوایی لە حەجى ماڵئاواییدا واجب بوو، وە پێغەمبەرى خوایش ـ ـ  فەرموویەتى: (( اصنع في عمرتك ما أنت صانع في حجك))(2) واتە: هەموو ئەو كارانەى لە حەجەكەتدا كردت هەموویان لە عومرەكەتدا ئەنجام بدەرەوە.
وە ئەمەش گشتیە و ئەم شتانەى لێ بەدەرە: وەستان لە عەرەفەدا و شەومانەوە و شەیتان رەجم چونكە ئەمانە تایبەتن بە حەجەوە بە یەكدەنگى زانایان و ئەوەشی دەمێنێتەوە لەسەر گشتێتیەكەى خۆى دەمێنێتەوە، وە هەروەها پێغەمبەرى خوایش ـ ـ  عومرەى بە حەجى بچووك ناوبردووە(3)،  هەروەكو لە فەرموودە درێژەكەى عەمرى كوڕى حەزمیشدا هاتووە كەبەناوبانگە وزانایان پەسەندیان كردووە هەرچەندە فەرموودەیەكى مورسەلە بەڵام صەحیحە لەبەر قەبول كردنى زانایان بۆى.
وە هەروەها خواى گەورە فەرموویەتى: (وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ) واتە: وە حەج وعومرە بەتەواوى بەجێبگەیەنن ، بە خاڵصى بۆ خواى پەروەردگار. جا ئەگەر تەوافی ماڵئاوایی لە تەواوكارى حەجە ئەوا دیسان لە تەواوكارى عومرەیشە. 
وە ئەم كەسە عومرەكارە بە ئەنجام دانى تەحیەوە هاتە ناو حەرەمەوە بۆیە نابێت دەربچێت بە ئەنجام دانى تەحیەوە نەبێت.
جا بونیاد لەسەر ئەمە تەوافی ماڵئاوایی واجبە لە حەج و عومرەیشدا، وە فەرموودەیەكیش هەیە كە پێشەوا ترمزى هێناویەتى بەم شێوەیە: (( إذا حج الرجل أو أعتمر فلا يخرج حتى يكون  آخر عهده بالبيت))(4). واتە: ئەگەر كەسێك حەج یان عومرەى كرد با دەرنەچێت هەتا دواهەمین كارى ئەوە نەبێت كە تەوافی كەعبە بكات.
بەڵام ئەم فەرموودەیە لاوازیەكى تێدایە، چونكە لە ریوایەتى حجاجى كوڕى أرطأة و ئەگەر ئەو لاوازیە نەبوایە ئەوا دەقێكى یەكلاكەرەوە دەبوو لەم بابەتەدا، بەڵام لەبەر لاوازیەكەى ناكرێتە بەڵگە، بەڵام ئەو رێ وشوێنانەى كەپێش كەمێك باسمان كرد هەموویان ئەوە دەگەیەنن كە تەوافی ماڵئاوایی بۆ عومرەیش واجبە.
وە ئەگەر تەوافی كرد بۆ عومرە ئەوا باشترە و لەدڵەڕاوكێ رزگارى دەبێت، چونكە ئەگەر تۆ تەوافی ماڵئاواییت كرد ئەوا كەس پێت ناڵێت هەڵەت كرد، بەڵام ئەگەر نەتكرد ئەوا ئەو كەسەى پێى واجبە پێت دەڵێت: هەڵەت كرد، بۆیە لەهەر حاڵەتێكدا تەوافكار پێكاویەتى، و ئەوەشی تەوافی نەكردووە لەمەترسیدایە و لاى هەندێك لە ئەهلى عیلمیش هەڵەى كردووە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  


(1) أخرجه مسلم، كتاب الحج، باب وجوب طواف الوداع وسقوطه عن الحائض (963).
(2) أخرجه البخاري: كتاب الحج/ باب غسل الخلوق ثلاث مرات (1536) . ومسلم: كتاب الحج/ باب ما يباح للمحرم بحج أو عمرة (1180).
(3) تقدم تخريجه .
(4) أخرجه أبو داود: كتاب المناسك/ باب في الوداع (2002) . والترمذي: كتاب الحج/ باب ما جاء من حج أو اعتمر فليكن آخر عهده بالبيت (946).

سەردان: ١٤ بەش: حەج و عومرە