لەسەر وتەى زانایان ئەو كەسە شەكێكى لەسەرە سەری ببڕێت و بەسەر هەژارانى مەككەدا دابەشی بكات، چونكە واجبێكى لە واجباتەكانى حەج نەكردووە.
لەسەر وتەى زانایان ئەو كەسە شەكێكى لەسەرە سەری ببڕێت و بەسەر هەژارانى مەككەدا دابەشی بكات، چونكە واجبێكى لە واجباتەكانى حەج نەكردووە.
وە بەم بۆنەیەوە پێم خۆشە بیرى حاجیان بخەمەوە كە وریاى سنورى شوێنەكان بن لە عەرەفە و موزدەلیفە، چونكە زۆرێك لەخەڵكى لە دەرەوەى سنورى عەرەفە دادەبەزن، ولەوێ دەمێننەوە هەتا خۆرئاوا دەبێت، پاشان دەردەچن و ناچنە ناو عەرەفەوە، وە ئەوانە ئەگەر بەبێ چووناو عەرەفەوە دەربچن ئەوا بەبێ حەج دەرچوونە. بۆیە پێویستە لەسەر مرۆڤ كە سنورى شوێنەكان بزانێت وبیانناسێت كە سوپاس بۆ خوا دیار وئاشكران.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
