حوکمی کەمتەرخەمی کردنی گەنجان لە بەجێهێنانی فەریزەی حەج: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەمتەرخەمی کردنی گەنجان لە بەجێهێنانی فەریزەی حەج
پرسیار: زۆرجار دەبینین هەندێك لە موسڵمانان بەتایبەت لە گەنجان كەمتەرخەمى دەكەن لە ئەنجامدانى فەریزەى حەج و دواى دەخەن، و زۆرجار عوزریان ئەوەیە كە سەرقاڵن ئایا ئەوە حوكمى چییە؟ وە ئامۆژگاریتان چییە بۆیان؟
وە زۆرجاریش تێبینى ئەوە دەكەین لە باوكان كە ڕێگرى لە نەوەكانیان دەكەن لە ئەنجامدانى فەریزەى حەج بەبیانوى ئەوەى دەترسن لێیان و گوایا ئەوان هێشتا منداڵن یان بچووكن ئەمە لەگەڵ ئەوەى كە مەرجەكانى حەج كردنیان تێدایە جا حوكمى ئەو كارەى باوكان چییە؟ وە حوكمى گوێڕایەڵى ئەو منداڵانە بۆ باوكیان چییە لەو كارەدا؟ خواى گەورە پاداشتى خێرتان بداتەوە؟ 
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

گومانى تێدا نییە كە حەج یەكێكە لە پایەكانى ئیسلام و كۆڵەكەیەكى گەورەیە، وە ئیسلامەتى كەسێك تەواو نابێت هەتا حەج نەكات ئەگەر مەرجەكانى تێدا هەبێت

گومانى تێدا نییە كە حەج یەكێكە لە پایەكانى ئیسلام و كۆڵەكەیەكى گەورەیە، وە ئیسلامەتى كەسێك تەواو نابێت هەتا حەج نەكات ئەگەر مەرجەكانى تێدا هەبێت، وە حەڵاڵ نییە كە مەرجەكان بیگرێتەوە و حەج نەكات و دواى بـخات، چونكە فەرمانەكانى خواو پێغەمبەرەكەى ـ ـ  دەستبەجێ جێ بەجێ دەكرێن، وە هەروەها مرۆڤ نازانێت كەلە ئایندەدا چی بەسەردێت لەوانەیە هەژار بكەوێت یان نەخۆش بكەێت یان بمرێت.
وە حەڵاڵ نییە بۆ باوكان و دایكان رێگرى بكەن لە نەوەكانیان لەوەى بڕۆن بۆ حەج ئەگەر مەرجەكانیان تێدا هەبوو، وە لەگەڵ كۆمەڵێكى متمانەپێكراودا بوون لەڕووى دین و ڕەوشتەوە.
وە دروست نییە بۆ منداڵەكان كە گوێڕایەڵى دایك یان باوكیان بكەن لە نەكردنى حەج لەگەڵ ئەوەى واجبە لەسەریان، چونكە گوێڕایەڵى هیچ كەس ناكرێت لە سەرپێچی خوادا، مەگەر لە حاڵەتێكدا كە دایكان وباوكان عوزرێكى شەرعیان هەبێت بۆ رێگری كردنەكەیان ئەوا لەوكاتەدا منداڵەكان لەسەریانە حەج كردنەكەیان دوابـخەن هەتا كاتێك كە ئەو عوزرە نامێنێت.

أسأل الله تعالى أن يوفق الجميع لما فيه الخير والصلاح.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

سەردان: ٤ بەش: حەج و عومرە