كەسێك یەكێكى كردووە بە وەكیل بۆ ئەوەى حەج بۆ دایكى بـكـات وپاشان بۆى دەركەوت كە ئەو كەسە بووەتە وەكیلى چەندین كەسى تر ئەو كاتە حوكمى چییە وچی بكات؟
ئەم كارە دروست و حەڵاڵ نییە، و بریتیە لە خواردنى ماڵى خەڵكى بەناڕەوا، چونكە كەسانێك هەن بازرگانى بەم كارەوە دەكەن و دەیانبینى چەندین حەج یان عومرە وەردەگرن گوایا ئەنجامیان دەدات و دواتریش بەپارەى كەمتر دەیدات بە وەكیلى تر، و پارەیەكى زۆر قازانج دەكات بە ناڕەوا، كەسانێك دەكات بە وەكیل كە لەوانەیە خاوەن حەج و عومرەكان كە ئەمیان كردووە بە وەكیل ڕازى نەبن لەو كەسانە، بۆیە لەسەر مرۆڤ پێویستە كەلە خوابترسێت لە براكانى و خۆیشی، چونكە ئەگەر بەوشێوەیە ماڵى خەڵكى برد ئەوا بەباتڵ وناڕەوا بردوویەتى، وە ئەگەر كرا بە وەكیل بۆ ئەنجام دانى حەج یان عومرە ئەوا دروست نییە ئەمیش كەسانێكى تر بكاتە وەكیل چونكە دوور نییە خاوەنە حەجەكان لەو كەسانە رازى نەبن.
دەبێت مرۆڤ ژیر و ورد بێت لە كاروبار و مامەڵەكانیدا، وە كەس نەكات بە وەكیل ئیلا كەسێكى متمانەپێكراو نەبێت و لە دینەكەى دڵنیانەبێت، بەوەى كە دەبێت ئەو كەسە دەستپاك و زانا بێت لەوكاروبارەدا كە ئیشی تێدا دەكات و بووەتە وەكیل تێیدا بۆیە ئەگەر ویستت شتێك بدەیت بەكەسێك بۆ ئەوەى حەج بۆ باوكى كۆچكردووت بكات یان دایكت ئەوا لەسەرتە ئەو كەسانە دەستنیشان بكەیت بۆ ئەو كارە كە متمانەیان پێ دەكەیت لە دین و علمیاندا، ئەوەش لەبەر ئەوەى خەڵكانێكى زۆر حوكم و پایەكانى حەج بەجوانى نازانن و زانینیان نییە لەوبارەیەوە وبەوشێوەیەى كەپێویستە حەجەكە ئەنجام نادەن لەگەڵ ئەوەى كە جێگاى متمانە ودەستپاكیشن بۆ خۆیان، بەڵام وا گومان دەبەن كە هەرئەو دەستپاكیە واجبە لەسەریان وبەوهۆیەوە تووشی هەڵەى زۆر دەبن، جا وێنەى ئەو جۆرە كەسانە نابێت بكرێن بە وەكیل بۆ حەج لەبەر نەزانینیان بە ئەحكامەكانى حەج كردن، وە خەڵكى واش هەیە كە علمى لایە بەڵام دەستپاك نییە و دەیبینى گرنگى نادات بەوەى دەیڵێت و دەیكات لەبەر لاوازى دین و دەستپاكیەكەى، وێنەى ئەو كەسەش نابێت بكرێتە وەكیل بۆ حەج لەبرى هیچ كەسێك، ئەو كەسەى دەیەوێت یەكێك بكاتە وەكیل بۆ حەج دەبێت ئەوە هەڵبژێرێت كە عیلم و دەستپاكى هەیە بۆ ئەوەى ئەوەى داواى لێكراوە بەجوانى و ئەمانەتەوە جێ بەجێی بكـات.
وە ئەو پیاوەى كە پرسیاركەرەكە باسی دەكات گوایا پارەى پێ داوە بۆ ئەوەى حەج بۆ دایكى بكات و دواتر بیستوویەتى كە پارەى لەخەڵكى تریش وەرگرتووە بۆ ئەنجام دانى چەندین حەج لەبرى كەسانێكى تر، جا با ئەم كەسە وردبێتەوە لە كارى ئەو پیاوە چونكە لەوانەیە ئەم پیاوە چەند كەسێكى ترى هەبێت بۆ ئەوەى حەجى بۆ ئەنجام بدەن، و خۆیشی حەج لەبرى دایكى ئەم كەسە ئەنجام بدات، بەڵام ئایا دروستە مرۆڤ هەستێت بەم كارە؟ واتە ئایا دروستە كەسێك ببێتە وەكیلى چەندین كەس بۆ ئەنجام دانى حەج یان عومرە لە جیاتى ئەوان وپاشان خودى خۆیشی هەڵنەسێت بەكارەكە و بەڵكو خەڵكانێكى تر بكاتە وەكیل بۆ خۆی؟
لە وەڵامدا دەڵێین: ئەم كارە دروست و حەڵاڵ نییە، و بریتیە لە خواردنى ماڵى خەڵكى بەناڕەوا، چونكە كەسانێك هەن بازرگانى بەم كارەوە دەكەن و دەیانبینى چەندین حەج یان عومرە وەردەگرن گوایا ئەنجامیان دەدات و دواتریش بەپارەى كەمتر دەیدات بە وەكیلى تر، و پارەیەكى زۆر قازانج دەكات بە ناڕەوا، كەسانێك دەكات بە وەكیل كە لەوانەیە خاوەن حەج و عومرەكان كە ئەمیان كردووە بە وەكیل ڕازى نەبن لەو كەسانە، بۆیە لەسەر مرۆڤ پێویستە كەلە خوابترسێت لە براكانى و خۆیشی، چونكە ئەگەر بەوشێوەیە ماڵى خەڵكى برد ئەوا بەباتڵ وناڕەوا بردوویەتى، وە ئەگەر كرا بە وەكیل بۆ ئەنجام دانى حەج یان عومرە ئەوا دروست نییە ئەمیش كەسانێكى تر بكاتە وەكیل چونكە دوور نییە خاوەنە حەجەكان لەو كەسانە رازى نەبن.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
