ئافرەتێك لەگەڵ مێردەكەیدا حەجى تمتعى كرد و لە فەڕەى شەشەمدا لە تەوافی عومرە مێردەكەى ووتى ئەمە فەڕەى حەوتەمە و لەسەر قسەكەى خۆیشی سووربوو جا ئایا هیچ لەسەر ئافرەتەكە هەیە؟
ئەگەر ئافرەتەكە بزانێت و دڵنیابێت كە ئەوە فەڕەى شەشەم بووە و تەوافى تەواو نەكردووە ئەوا عومرەكەى هەتا ئێستا تەواو نییە، چونكە تەواف پایەیەكە لە پایەكانى عومرە وبەبێ ئەوە نەبێت تەواو نابێـت، جا ئەگەر ئیحرامى بەست بۆ حەج دواى ئەوەى قارن بوو چونكە حەجى كردە ناو عومرەوە پێش ئەوەى كۆتایی پێ بێت، وە ئەگەر گومانى بۆ دروست بوو پاش ئەوەى مێردەكەى سووربوو لەسەر ئەوەى كە ئەوە فەڕەى حەوتەمە ئەوا هیچی لەسەر نییە، چونكە گومانى هەیە، و مێردەكەشی دڵنیایە، ئەوا لەو كاتەدا دەگەڕێتەوە بۆ قسەى مێردەكەى لەبەر یەقین و دڵنیاییەكەى. والله أعلم.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
