حوكمی قژ شانە کردن بۆ کەسێک لە ئیحرامدایە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی قژ شانە کردن بۆ کەسێک لە ئیحرامدایە
پرسیار: ئایا دروستە ئەو كەسەى ئیحرامى بەستووە قــژى شانە بكات؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

نابێت قژى شانە بكات، چونكە ئەو كەسەى لە ئیحرامدایە دەبێت تۆزاوى و قژتەپسكاو بێت، بەڵام ئاساییە خۆى بشوات، وە قژ شانەكردنیش ئەگەرى كەوتن و وەرینى قژى لێ دەكرێت كە دروست نییە، بەڵام ئەگەر هاتوو كەوتنى موى قـژ بەبێ مەبەست بوو ئیتر بەهۆى خوراندنەوە بێت یان شتى تر ئەوا ئاساییە چونكە مەبەستى نەبووە، وە با ئەوە بزانرێت كە هەموو ئەو شتانەى كە حەرامن لە كاتى ئیحرامدا ئەگەر كەسەكە مەبەستى نەبێت وبەئەنقەست نەیانكات وەكو ئەوەى بەهەڵە ونەزانین یان بەهۆى بیرچونەوەوە بوو ئەوا ئاساییە

نابێت قژى شانە بكات، چونكە ئەو كەسەى لە ئیحرامدایە دەبێت تۆزاوى و قژتەپسكاو بێت، بەڵام ئاساییە خۆى بشوات، وە قژ شانەكردنیش ئەگەرى كەوتن و وەرینى قژى لێ دەكرێت كە دروست نییە، بەڵام ئەگەر هاتوو كەوتنى موى قـژ بەبێ مەبەست بوو ئیتر بەهۆى خوراندنەوە بێت یان شتى تر ئەوا ئاساییە چونكە مەبەستى نەبووە، وە با ئەوە بزانرێت كە هەموو ئەو شتانەى كە حەرامن لە كاتى ئیحرامدا ئەگەر كەسەكە مەبەستى نەبێت وبەئەنقەست نەیانكات وەكو ئەوەى بەهەڵە ونەزانین یان بەهۆى بیرچونەوەوە بوو ئەوا ئاساییە، چونكە خواى گەورە فەرموویەتى:( وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُمْ بِهِ وَلَكِنْ مَا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَحِيماً) (الأحزاب: 5). واتە: وە گوناهبارنابن لەوەى كە بەهەڵە ئەنجامتانداون و بە ئەنقەست نەبووە ، بەڵكو تەنها خواى پەروەردگار لێتاندەگرێت ئەگەر ئەوە بە ئەنقەست ئەنجامبدەن . وە خواى پەروەردگاریش لێبوردەیە بۆ ئەو كەسانەى هەڵەیانكردووە ، و بەڕەحم و بەبەزەییە بۆ ئەو كەسەى كە تەوبەى لە گوناهەكانى كردووە.
هەروەها لە ئایەتێكى تردا فەرموویەتى:
( رَبَّنَا لا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ) (البقرة: 286). فقال الله تعالى : قد فعلت. واتە: پەروەردگارا سزامان مەدە ئەگەر شتێكمان لەبیرچوەوە لەوەى فەرزت كردوە لەسەرمان ، یان هەڵەمان كرد و شتێكمان كرد كە یاساغیت لێكردوە. خواى گەورەش فەرمووى: ئەوا كردم.
وەسەبارەت بە ڕاویش كەیەكێكە لە حەرامكراوەكانى كاتى ئیحرام خواى گەورە فەرموویەتى:
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ وَمَنْ قَتَلَهُ مِنْكُمْ مُتَعَمِّداً فَجَزَاءٌ مِثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ ) (المائدة: من الآية95) واتە: ئەى ئەوانەى كە باوەڕتان بە خواى پەروەردگار و پەیامبەرەكەى ـ ـ  هێناوە و بەڕاستان زانیون و كردەوە بە شەرعەكەى دەكەن ، نێچیرى وشكانى مەكوژن لە كاتێكدا كە ئیحرامتان بۆ حەج یان بۆ عومرە پۆشیوە یاخود لەناو حەرەمدابوون ، وە هەركەسێك هەرجۆرە نێچیرێك بەئەنقەست بكوژێت ئەوا سزاكەى ئەوەیە كە دەبێت بەوێنەى ئەو نێچیرە ئاژەڵێك سەرببڕێت : لە ووشتر یان مانگا یان مەڕ و بزن ، پاش خەمڵاندنى دوو پیاوى دادپەروەر بۆ ئەو گیانلەبەرە.
جا ئەو مەرجەى كەلە ئایەتەكەدا باس كراوە كە بریتیە لە (
مُتَعَمِّداً) واتە بەئەنقەست، ئەوە دەگەیەنێت كە هەركەس ئەگەر بەئەنقەست نەبوو ئەوا سزا وجەزاى لەسەر نییە وئەم خاڵەش پێى دەوترێت: (قيد احترازي) چونكە خاڵێكى گونجاوە لەگەڵ حوكمەكەدا لەبەر ئەوەى كەسى بەمەبەست و ئەنقەست شیاوە بۆ ئەوەى جەزاى لەسەر هەبێت، وە كەسێك بێ مەبەست بێ وبەئەنقەست نەیكردبێت شایستەى جەزا و سزا نییە، ئەمەش لەبەر ئەوەى ئەم دینى ئیسلامە دینى لێبوردەیی وچاوپۆشیكار وئاسانكارە بۆیە دەڵێین: هەموو حەرامكراو وقەدەغەكراوەكانى كاتى ئیحرام ئەگەر كەسێك بە نەزانین یان بیرچوونەوە كردى ئەوا هیچی لەسەرنییە، نە دانى فیدیە و نە بەتاڵ بوونەوەى حەج یان عومرەكەى وەكو جیماع و جگە لەوەش، چونكە ئەمە لەبەڵگە شەرعیەكانەوە دەخوازرێت كە ئاماژەمان بۆى كرد.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٦٢٩ بەش: حەج و عومرە