حوکمی قژ کورت کردنەوە لەکاتی ئیحرام بە نەزانین: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی قژ کورت کردنەوە لەکاتی ئیحرام بە نەزانین
پرسیار:

حاجیەك هەندێ لە قـژى كورت كردەوە بەنەزانـین و لە ئیحرام دەرچوو ئایا دەبێت چی بكات؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەم كەسە لەبەر ئەوەى بەنەزانین ئەو كارەى كردووە هیچی لەسەر نییە، بەڵام تەواوكردنى قـژكورت كردنەوەكەى لەسەر دەمێنێت.
وە من بەم بۆنەیەوە ئامۆژگارى ئەو برایانە دەكەم كە نیازى هەر عیبادەتێكیان هەیە بەوەى كە نەچنە ناو عیبادەتەكەوە هەتا سنورەكانى شەرعى خــواى تێدا نەزانن ئەوەش بۆ ئەوەى نەكەونە ناو شتێكى حەرام وقەدەغەكراوەوە و ئەو عیبادەتە بەتاڵ بكاتەوە یان ناتەواوى بكات

ئەم كەسە لەبەر ئەوەى بەنەزانین ئەو كارەى كردووە هیچی لەسەر نییە، بەڵام تەواوكردنى قـژكورت كردنەوەكەى لەسەر دەمێنێت.
وە من بەم بۆنەیەوە ئامۆژگارى ئەو برایانە دەكەم كە نیازى هەر عیبادەتێكیان هەیە بەوەى كە نەچنە ناو عیبادەتەكەوە هەتا سنورەكانى شەرعى خــواى تێدا نەزانن ئەوەش بۆ ئەوەى نەكەونە ناو شتێكى حەرام وقەدەغەكراوەوە و ئەو عیبادەتە بەتاڵ بكاتەوە یان ناتەواوى بكات، لەبەرئەوەى خواى گەورە بە پێغەمبەرەكەى فەرمووە:
(قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ) (يوسف:108) واتە: ئەى پەیامبەری خوا ـ ـ  پێیان بفەرموو : ئەمە تەنها ڕێگا ڕاستەكەى منە ، بانگەواز دەكەم بۆ پەرستنى خواپ پەروەردگار بە تاك و تەنهایى لەسەر بەڵگە و چاوساغى و یەقینێك لە لایەن خواوە ، خۆم و ئەوانەشى شوێنكەوتە و چاولێكاری منن ، وە خوای پەروەردگار پاك و بەرز ڕادەگرم لە هەموو هاوبەش و هاوەڵێك ، و من لەوانە نیم كە جگە لەخوای پەروەردگار دەكەن بە هاوبەش هاوەڵی.
هەروەها لە ئایەتێكى تردا دەفەرموێـت:  ( قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الأَلْبَابِ) (الزمر: من الآية9). واتە: ئەی پەیامبەرى خوا ـ ـ  بڵێ : ئایا ئەوانەى خوا دەناسن و دینە هەقەكەى دەزانن وئەوانەى هیچ كام لەوانە ناناسن وەكو یەك وەهان ؟ نەخێر ، چوون یەك نین . لەڕاستیدا تەنها خاوەن عەقڵ و ژیریە تەواوەكان ئەو جیاوازیە دەزانن و هەست پێدەكەن.

جا مرۆڤ كە خوابپەرستێت بە شارەزایی و زانستەوە زۆرباشترو خێردارترە لەوەى بەنەزانین بیپەرستێت یان تەنها بە تەقلید ولاسایی كردنەوەى كەسانى تر.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٦٠٧ بەش: حەج و عومرە