حوکمی كەسێك ئیحرامى بۆ حەج بەستووە لە میقات و كە دەگاتە مەككە ناوەندى پشكنین رێگرى لێ دەكەن لەبەر ئەوەى كارتى حەجى پێ نییە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی كەسێك ئیحرامى بۆ حەج بەستووە لە میقات و كە دەگاتە مەككە ناوەندى پشكنین رێگرى لێ دەكەن لەبەر ئەوەى كارتى حەجى پێ نییە
پرسیار:

كەسێك ئیحرامى بۆ حەج بەستووە لە میقات و كە دەگاتە مەككە ناوەندى پشكنین رێگرى لێ دەكەن لەبەر ئەوەى كارتى حەجى پێ نییە جا ئایا حوكمى چییە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

لەم حاڵەتەدا حوكمەكەى ئەوەیە كە وەكو (محصر) دادەنرێت چونكە ناهێڵرێت بچێتە ناو مەككەوە، بۆیە هەرلەو شوێنە ئاژەڵێك سەردەبڕێت و لە ئیحرام دەردەچێت

لەم حاڵەتەدا حوكمەكەى ئەوەیە كە وەكو (محصر) دادەنرێت چونكە ناهێڵرێت بچێتە ناو مەككەوە، بۆیە هەرلەو شوێنە ئاژەڵێك سەردەبڕێت و لە ئیحرام دەردەچێت، پاشان ئەگەر ئەمە حەجى فەرزى بێت ئەوا دواتر ئەنجامى دەداتەوە سەرلەنوێ نەوەك وەكو قەزاكردنەوە، وە ئەگەریش هی فەرزى نەبێت ئەوا لەسەر بۆچونى راجح هیچی لەسەر نییە، چونكە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  فەرمانى بەوانە نەكرد كە رێگریان لێ كرا لە غەزاى حودەیبیە بەوەى ئەو عومرەیە بەقەزا بگێڕنەوە، جا نەلەقورئان و نەلەسوننەتدا هیچ بەڵگەیەك نییە كە قەزا كردنەوە واجب بكات لەسەر كەسی رێگرى لێكراو، وە خواى گەورە فەرموویەتى: ( فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ) (البقرة: 196) واتە: جا ئەگەر دواى ئیحرام بەستن ڕێگریەك هاتە پێش وەكو دوژمن یان نەخۆشى لەوەی حەج وعومرەكەتان تەواو بكەن ، ئەوە پێویستە لەسەرتان ئەوەندەى پێتان دەكرێت لەوشتر یان لەمانگا یان لەمەڕ سەر ببڕن بۆ نزیكبونەوە لەخواى بەرز و بڵند و پایەبەرز ، بۆ ئەوەى ئیتر بە سەرتاشین یان بە كورتكردنەوەى خۆتان لە ئیحرام بكەنەوە.
جا لە ئایەتەكەدا جگە لەسەربڕین هیچی ترى باس نەكرد، وە بۆیە لە (
عمرة القضاء)یش نابراوە چونكە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  لەو كاتەدا قەزاوەت یان رێككەوتن وپەیماننامەى واژۆكرد لەگەڵ قورەیشدا نەوەك بەماناى قەزاكردنەوەى ئەوەى لەدەست چووە. والله أعلم.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ١٣ بەش: حەج و عومرە