حوکمی کەسێک بە پاسپۆرتی ساختە حەج بکات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک بە پاسپۆرتی ساختە حەج بکات
پرسیار: كەسێك بە پاسپۆرتى ساختە حەج بكات ئایا حوكمى حەجەكەى چییە؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

حەجەكەى صەحیح و تەواوە، چونكە ساختەكردنى پاسپۆرت كاریگەرى لە تەواوێتى حەج نییە بەڵام تاوانى لەسەرە ودەبێت تۆبە بكات و بگەرێتەوە بۆلاى خواو ناوە ساختەكەى بگۆڕێت بۆ ناوى راستەقینەى خۆى بۆ ئەوەى سەرلێشێوان لاى بەرپرسان دروست نەبێت، وە بۆ ئەوەى ئەو مافانە لەدەست نەچن كە بەناوى یەكەمەوە لەسەرى واجب بوون بەهۆى جیاوازى لەگەڵ ناوى دووەمیدا بەناوى یەكەمى، بەوشێوەیە ئەم كەسە دەبێتە ماڵ خۆر بەناڕەوا و تووشی درۆ دەبێت لەگۆڕینى ناوەكە.

وە بەم بۆنەیەوە پێم خۆشە ئامۆژگارى براكانم بكەم بەوەى كە ئەم كارى ساختەكردنە كارێكى وەها ئاسان نییە كە ناوگۆڕینە و لەبەرى ئەوە ناوى كەسانى تر دەنووسن لەپێناو ئەوەى سوودێك لەحكومەت وەربگرن یان شتى تر، و ئەمە گاڵتەجاریە بە مامەڵەوە ودرۆ و غەش و ناپاكیە لە بەرپرسان وحكومەتیش، وە بابزانن ئەوەى لەخوا دەترسێت ئەوا بەدڵنیایەوە خواى گەورە دەرچە ورێگاى بۆ دەكاتەوە و كارى ئاسان دەكات ورزق ورۆزى دەدات بەشێوەیەك كە خۆى بیرى بۆلاى نەچووە وبەخەیاڵیدا نەهاتووە و خواى گەورە وتەى راست ودروست دەخاتە سەرزمانى و كاروكردەوەى چاك دەكات و لەتاوانیشی خۆش دەبێت ودەیسڕێتەوە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ١٢ بەش: حەج و عومرە