حوکمی كەسێك بەنیەتى حەج هاتووە بەڵام رێگرى لێ دەكرێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی كەسێك بەنیەتى حەج هاتووە بەڵام رێگرى لێ دەكرێت
پرسیار: كەسێك بەنیەتى حەج هاتووە بەڵام رێگرى لێ دەكرێت ئایا چی لەسەرە؟

ئەگەر ئیحرامى نەپۆشیبێت ئەوا هیچی لەسەر نییە، چونكە مرۆڤ ئەگەر ئیحرامى نەپۆشیبێت خۆى سەرپشكە و ئەگەر بیەوێ بەردەوام دەبێ ودەڕوا و ئەگەریش ویستى دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، ئیلا ئەگەر حەجى فەرز بێت ئەوا واجبە تەواوى بكات بەڵام كە گیرى خوارد هیچی لەسەر نییە.
بەڵام ئەگەر ئەم گیرخواردنە دواى پۆشینى ئیحرام بوو وە لەكاتى ئیحرام لەبەركردندا وتبێتى:
(( إن حبسني حابس فمحلي حيث حبسني)) ئەوا لە ئیحرامەكەى دەردەچێت وهیچی لەسەر نییە، وە ئەگەریش ئەوقسەیەى نەوتبێت وبەمەرجى نەگرتبێت ئەوا ئەگەر ئومێد دەكرا رێگریەكە بەزوویی لابچێت ئەوا چاوەڕێ دەكات هەتا رێگریەكە نامێنێت و پاشان حەجەكەى تەواو دەكات، وە ئەگەر پێش وەستانی بووبێ لە عەرەفە ئەوا لەعەرەفە دەوەستێ و حەجەكەى تەواو دەكات، و ئەگەریش دواى وەستانى بووبێ لەعەرەفە و لێى نەوەستابێ ئەوا حەجى لەدەست چووە و لەئیحرام دەردەچێت بۆ عومرە و حەجەكەى بەقەزا دەكاتەوە لە ساڵى ئایندەدا ئەگەر حەجى فەرزى بوو، وە ئەگەریش رێگریەكە چاوەڕێ نەدەكرا بەزوویی نەمێنێت ئەوا لە ئیحرام دەردەچێت و ئاژەڵێك سەردەبڕێت لەبەر ئایەتى: (وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ).

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ١٤ بەش: حەج و عومرە