حوکمی کورت نەکردنەوەی قژ بۆ کەسێک کە حەجی متمتع دەکات، دوای تەواو بوونی عومڕە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کورت نەکردنەوەی قژ بۆ کەسێک کە حەجی متمتع دەکات، دوای تەواو بوونی عومڕە
پرسیار:

حاجیەكى متمتع تەواف و سەعى عومرەى كرد وجلى ئاسایی لەبەركرد و قژى كورت نەكردەوە وسەریشی نەتاشی و دواى حەجەكەى پرسیارى كرد وپێى وترا كە هەڵەیە، ئایا چی بكــات؟

ئەم كەسە واجبێكى لە واجباتەكانى حەج و عومرەى نەكردووە كە بریتیە لەسەرتاشین یان كورت كردنەوەى قـژ، لاى ئەهلى عیلم ئەوەى لەسەریەتى ئەوەیە ئاژەڵێك لە مەككە سەرببڕێت و بەسەر هەژارانى ئەوێدا دابەشی بكات و بەوشێوەیە لە تمتع و عومرەى تەواودا دەمێنێتەوە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٥ بەش: حەج و عومرە