ئایا ئەو شوێنپێیەى لەسەر مەقامى إبراهیمە بریتیە لە شوێنپێى پێغەمبەر إبراهیم ـ ﷺ ـ یان نا؟
گومانى تێدا نییە كە مقامى إبراهیم سابتە وهەیە، وە ئەمەى كە شوشەكەى لەسەر بونیاد نراوە بریتیە لە مقام إبراهیم، بەڵام ئەو هەڵكۆڵینەى كە تێیدایە وادەرناكەوێت كە شوێنپێ بێت، چونكە لەڕووى مێژوییەوە زانراوە كە شوێنپێكان لەماوەیەكى زۆردا سڕدراونەتەوە ونەماون، بەڵام ئەم هەڵكۆڵینەى تێدا كراوە وەكو نیشانەیەك بۆ ئەوە و بەس، بۆیە ناتوانین بەدڵنیاییەوە بڵێین كە ئەم هەڵكۆڵینە بریتیە لە هەردوو شوێنپێى پێغەمبەر إبراهیم ـ ﷺ ـ .

وە بەم بۆنەیەوە پێم خۆشە كە هۆشیاریەك بدەم لەسەر بابەتێك ئەویش ئەوەیە كە هەندێك لە حاجى و عومرەكاران لەلاى مقام إبراهیمدا دەوەستن و دوعایەك دەكەن كەلە پێغەمبەرى خواوە ـ ﷺ ـ نەهاتووە، وە لەوانەشە بپاڕێتەوە بە دەنگى بەرز و ژاوەژاو دروست بكات لەسەر ئەوانەى كە لەپشت مەقامەكەوە دوو ركاتى تەواف دەكەن، بۆیە مەقام دوعاى نییە و بەڵـكـو سوننەت ئەوەیە كە دووركاتى سووك لەپشتیدا بكـرێت، پاشان دواى سەلامدانەوە دەستبەجێ شوێنەكە چۆڵ بكات بۆ ئەوانەى كە دەیانەوێ دوو ركاتەكەى تەواف بكەن.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -