پیاوێكى هەژار زەكاتى هاوڕێ دەوڵەمەندەكەى دەبات بەبیانوى ئەوەى كە ئەو دواتر هەر دابەشی دەكات جا ئایا حوكمى ئەو كارە چییە؟
ئەوە حەرامە لەسەرى و پێچەوانەى ئەمانەت ودەستپاكیە، چونكە هاوڕێكەى بەشێوازى ئەوە پێى دەدات وەكو وەكیلى خۆى بۆ ئەوەى ئەو زەكاتە بدات بە خەڵكى تر
ئەوە حەرامە لەسەرى و پێچەوانەى ئەمانەت ودەستپاكیە، چونكە هاوڕێكەى بەشێوازى ئەوە پێى دەدات وەكو وەكیلى خۆى بۆ ئەوەى ئەو زەكاتە بدات بە خەڵكى تر، كەچى ئەو بۆ خۆى دەیبات، وە ئەهلى عیلم باسی ئەوەیان كردووە كە وەكیل دروست نییە بۆى كە هەڵسوكەوت بەو ماڵەوە بكات كە كراوە بە وەكیل لەسەرى بۆ خۆى، بۆیە لەسەر ئەو كەسە واجبە كە بۆ هاوڕێكەى ڕوون بكاتەوە بەوەى كە ئەو ماڵەى پێشتر بردووە بۆ خۆى بووە، جا ئەگەر ئیزنى داو پێى بەخشی ئەوا ئاساییە ئەگەریش ڕازى نەبوو ئەوا زەمانى لەسەرە واتە ئەوەى بۆ خۆى بردووە دەبێت بیدات بەزەكات لەبرى هاوڕێكەى.
وە بەم بۆنەیەوە پێم خۆشە ئاگادارى بدەن لەسەر بابەتێك كە هەندێك لە خەڵكى نەزان ئەنجامى دەدەن ئەویش ئەوەیە: لەكاتى هەژاریدا زەكاتى وەردەگرت، پاشان خواى گەورە رزقی پێ بەخشى و ئێستا دەوڵەمەند و بێ پێویستە و خەڵك زەكاتى دەداتێ وا گومان دەبەن كە وەكو جاران هەر هەژار ونەدارە و ئەویش وەرى دەگرێت، جا خەڵكى وا هەیە زەكاتەكە وەردەگرێت و دەیخوات و دەڵێت: خۆ من داوام لە خەڵك نەكردووە و ئەمەش رزقێكە لەلایەن خواوە بۆ من، ئەمەش حەرامە، چونكە هەركەس خواى گەورە دەوڵەمەندى كرد ئیتر حەرامە لەسەرى زەكات ببات و وەرى بگرێت.
وە خەڵكى واش هەیە كە زەكاتەكە وەردەگرێت و دەیدات بە كەسێكى تر بەبێ ئاگادارى خاوەن زەكات ئەمەش دیسان حەرامە وحەڵاڵ نییە بۆى كە تەصەروف بەو ماڵەوە بكات هەرچەندە وەكو ئەوەى یەكەم نییە لە مەترسیدا، بەڵام هەر حەرامە بۆى ئەو كارە بكات، وە واجبە لەسەرى زەمانەتى ئەو زەكاتە بكات بۆ خاوەنەكەى ئەگەر ئیزنى پێ نەدا چونكە هەڵسوكەوت بەو ماڵەوە دروست نییە بۆى.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
