حوکمی صەدەقە کردنی ئافرەت لە ماڵی مێردەکەی بۆ یەکێک لە مردوەکانی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی صەدەقە کردنی ئافرەت لە ماڵی مێردەکەی بۆ یەکێک لە مردوەکانی
پرسیار:

ئایا دروستە ئافرەت لە ماڵى مێردەكەى صەدەقە بكات بۆ خۆى یان بۆ یەكێك لە مردوەكانى؟

ئاشكرایە كە ماڵى مێرد هی پیاوەكەیە، وە دروست نییە كەس صەدەقە بكات لە ماڵى كەس ئیلا بە ئیزنى خاوەن ماڵ نەبێت، جا ئەگەر مێردەكە ئیزنى دا كە ئافرەتەكە بۆى هەبێت صەدەقە بۆ خۆى یان بۆ هەركەس خۆى بیەوێت لەكەسوكارى مردوی بكات ئەوا دروستە وهیچی تێدا نییە، بەڵام ئەگەر رێگەى نەدا وئیزنى نەدا ئەوا حەڵاڵ نییە بۆى كە هیچ شتێك ببەخشێت لە ماڵى مێرد چونكە هی پیاوەكەیە و ماڵى موسڵمانیش حەڵاڵى هیچ كەسێك نییە مەگەر بە رەزامەندى خۆى نەبێت.  

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٣ بەش: هەمەجۆر