سودەکانى دارى هیندی (العود الهندی): ماڵپەڕی وەڵامەکان
سودەکانى دارى هیندی (العود الهندی)
پرسیار:

شەرحێکی ئەم فەرموودەیەم دەوێ: (عَلَيْكُمْ بِهَذَا العُودِ الهِنْدِيِّ، فَإِنَّ فِيهِ سَبْعَةَ أَشْفِيَةٍ) 
واتە: دەس بگرن بەو دارە هندیەوە ، بەڕاستی حەوت جۆر شیفای تێدایە.
فەرموودەکەش لە (صحيح البخاري)دایە ، جا دەمەوێ فائیدەکانی بزانم ، و ئەبێ لەکوێ دەستم کەوێت ؟

داری هندی ، یەکێکە لەباشترین دەرمانە سود بەخشەکان لە کۆن و نوێدا ، و پێغەمبەر ئامۆژگاری کردوین بەکاری بێنین ، و باسی لەوە کردووە بەکار دێت بۆ چارەسەر کردنی حەوت دەرد .

ئیمامی بوخاری (5692) ، ومسلم (2214) لەئوم قەیسی کچی میحسەنەوە گێڕاویانەتەوە و دەڵێت : گوێم لەپێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بوو دەیفەرموو: (عَلَيْكُمْ بِهَذَا العُودِ الهِنْدِيِّ، فَإِنَّ فِيهِ سَبْعَةَ أَشْفِيَةٍ: يُسْتَعَطُ بِهِ مِنَ العُذْرَةِ، وَيُلَدُّ بِهِ مِنْ ذَاتِ الجَنْبِ) .
واتە: دەست بگرن بەدارە هندیەکەوە بەڕاستی حەوت جۆر شیفای تێدایە: لەکاتی ئازاری قوڕگدا لە لوتەوە داخل دەکرێت ، و بۆ ئازاری لاتەنیشتەکان لەدەمەوە بەکار دەهێندرێت.

 ابْنُ حَجَرٍ  ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : "بەم شێوەیە لەو حەوت دانەیە تەنها دوو دانەی باسکراوە ، جا یان هەرحەوتەکەی باسکردووە و ڕاویەکە دووی گێڕاوەتەوە و یاخود هەر دووی باسکردووە لەبەر هەبوونی لەو کاتەدا وئەوانی تر (واتە: دەردەکانی تر)نەبوون .

جا دکتۆرەکان چەند سودێکی داری هندیان باس کردووە ، لەوانە : حەیز و میز ئاسان دەکات، و میکرۆبی مەعیدە دەکوژێ و ژەهر ناهێڵێت و ئارەزوو بۆ جیماع دەجوڵێنێت وە زیاد لەحەوت سوودەکە چەندان قازانجی تریان باس کردووە 

دەڵێم: ڕەنگە حەوت جۆرە دەرمانەکە : بنچینەی ئەو شتانە بێت کەتەداوی وچارەسەری پێ دەکرێت ؛ چونکە یان ئەو شتانەیە کە شتی پێ چەور دەکرێت ،و یاخود خواردنەوەیە ویاخود بۆنە ویاخود شلیە ویاخود قەترەی لوتە ، جا چەور کردن هەموو جۆرە مەڵهەمێک دەگرێتەوە کەلاشەی پێ چەور دەکرێت ، و شلەمەنی خواردنەوەی هەنگوین وئاو دەگرێتەوە ، وقەترە وشروبی قوڕگ هەموو جۆرە شروبێک دەگرێتەوە ، وقەترەی لوت هەموو جۆرە قەترەیەک کەدەکرێتە لوتەوە دەگرێتە ، بێگومان ئەمانە جێی سەر سوڕمان نین بۆ کەسێک کە(جَوَامِعَ الْكَلِمِ)ـی پێ بەخشرابێت واتە: قسەی کەم ومانا بەخشی پێ بەخشرابێت کەئەویش پێغەمبەرە صلی اللە علیه وسلم.

وە (الْعُذْرَة) ئازارێکە توشی قوڕگی منداڵ دەبێت "فتح الباري" (10/149).

جا ئەم جۆرە دەرمانە لە هند و بەتایبەت لە کشمیر و صین هەیە و توێکڵ و ڕەگەکەی بەکار دێت وبازرگانە عەرەبەکانی پێشوو لەڕێگای بەحرەوە دەیان هێنا بۆیە ناوی نراوە (القسط البحري)، هەروەک پێشی دەوترێت (القسط الهندي).

و ڕەنگە سپیەکەی پێ دەگوترێت (القسط البحري)وڕەنگە ڕەشەکەشی پێی دەگوترێت (الهندي) ، وەلەسوننەتدا بە (العود الهندي) هاتووە .

 ابن القيم رحمه الله دەڵێت:

"داری هندی دوو جۆرە :
دانیەکیان سپیە وپێی دەوترێت: (الْبَحْرِيُّ)، وئەوی تریان پێی دەگوترێت: (الْهِنْدِيُّ)، وەئەوەیان زیاتر گەرمە ، وسپیەکەیان نەرم ترە ، وسودیان زۆر زۆرە .

بەڵغەم هەڵدەکەنن ، وهەڵامەت چارەسەر دەکەن ، و گەر بخورێنەوە ئەوا سودیان بۆ لاوازی جگەر و مەعیدە هەیە و هەروەها سودیان بۆ نەخۆشی بەین بەین هەیه ، واتە: ئەو نەخۆشیەیی کەهەندێ جار توشی مرۆڤ دەبێت ، وەهەروەها بۆ ئازاری لاتەنیشت بەسودن ، و بۆ ژەهراوی بوونیش سودیان هەیە ، وەگەر تێکەڵی ئاو وهەنگوین بکرێن و دەم وچاویان پێ چەور بکرێت ئەوا پەڵە وناشیرینی لادەبەن ، و جالينوس دەڵێت: سودی هەیە بۆ وشك بوونەوە ، وئازاری لاتەنیشت.

وە سودی ئەم دارە شاراوەیە لای دکتۆرە نەزانەکان بەوەی سودی بۆ ئازاری لاتەنیشت هەیە ، بۆیە نکۆڵی لێ دەکەن ، خۆ ئەگەر ئەو نەزانە ئەو قسەی جالینوسی بزانیبایە ئەوا وەک دەق تەماشای دەکرد ، چۆن نکۆڵی لێ دەکات لەکاتێکدا زۆر لەدکتۆرەکان ئەوەیان باس کردووە کەئەم دارە سودێکی زۆری هەیە بۆ ئازاری لاتەنیشت، ، خەتابی لەموحەمەدی کوڕی جەهمەوە نەقڵی کردووە .انتهى من "زاد المعاد" (4/ 354) .

بەکورتی دەتوانین بڵێین:
داری هندی سودی هەیە بۆ زۆر لەنەخۆشیەکان بەتایبەت ئازاری لاتەنیشت وهەندێک دەڵێن: ئازاری کلیەکان وهەروەها هەڵامەت و قوڕگ ئێشە و هەندێک دەڵێن سودی بۆ لەوزەتێنیش هەیە .

سەبارەت بە چۆنێتى بەکارهێنانى و دەستکەوتنى :

ئەم دارە لە بازاڕ و لە دوکانى بەهارات فرۆشەکان دەست دەکەوێ کە بە هاڕاوی هەیە یەک کەوچکى تێکەڵ بە پەرداخێک ئاو دەکەیت و دەیخۆیتەوە .

سەردان: ٧,٠٥١ بەش: فەرموودە