ئایا زەكات دەدرێت بە یەتیم؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا زەكات دەدرێت بە یەتیم؟

بسم الله الرحمن الرحيم
خواى پەروەردگار لە قورئانى پیرۆز ئەو كەس و گرووپ و كۆمەڵانەى دیارى كردووە كە شیاوى زەكات پێدانن، واتە موسڵمان دەتوانێت زەكاتى ماڵ و سامانەكەیان بداتێ، ئەوەش لەو ئایەتەى كە خواى پەروەردگار تێیدا فەرموویەتى: [إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ] سورة التوبة 60
واتە: زەكات تەنها دەدرێت بە یەكێك لەم هەشت كۆمەڵە، كە ئەوانیش:
1 ـ [لِلْفُقَرَاء] فەقیر و هەژارێك كە هیچی نى یە.
2 ـ [وَالْمَسَاكِينِ] فەقیر و هەژارێك كە هەندێكی هەیە بەڵام بەشی ناكات.
3 ـ [وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا] ئەو كرێكارانەی كەوا ئیشوكاری لە سەر دەكەن و كۆی دەكەنەوە و دابەشی دەكەن.
4 ـ [وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ ] دڵ ڕاگیر كراوەكان.
5 ـ [وَفِي الرِّقَابِ] ئازاد كردنی كۆیلەكان.
6 ـ [وَالْغَارِمِينَ] قەرزارەكان.
7 ـ [وَفِي سَبِيلِ اللّهِ] لە پێناوی خوادا (جیهاد و حەج و بڵاوكردنەوەی زانستی شەرعی).
8 ـ [وَابْنِ السَّبِيلِ ] ڕێبوار.
جا براى بەڕێزمان
ئەگەر یەتیم یكێك بێت لەم هەشت كۆمەڵە ئەوا دەتوانرێت زەكاتى پێ ببەخشرێت، ئەگەر نە، ئەوا حوكمى حوكمى هەموو موسڵمانێكى ترە كە زەكاتى بەر ناكەوێت، خواى پەورەردگاریش زاناترە.
لەلایەن مامۆستا (عدنان بارام) ەوە وەڵام دراوەتەوە.

سەردان: ٣,٤٥٤ بەش: زەکات و سەرفیترە