ئێمە 11 سەرخێزانین شەش كەسمان موچە خۆرین ئایا ئێمە زەكاتمان پێ ئەشێت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئێمە 11 سەرخێزانین شەش كەسمان موچە خۆرین ئایا ئێمە زەكاتمان پێ ئەشێت؟
پرسیار:

ئێمە 11 سەرخێزانین باوكم دوو ژنى هەیە یەكێكیان بەرگدوورە شەش كەسمان موچە خۆرین كەمترین موچەكەمان دووسەد هەزارە دوو خوشكم خوێندكارن و باوكم هیچ ئیشی نییە بەڵام دوومانگ جارێك بڕی هەشتا هەزار موچەى خانەنشینى وەرئەگرێت ئایا ئێمە زەكاتمان پێ ئەشێت؟ زۆر سوپاسا خوا جەزاى خێرتان بداتەوە.

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
زەكات حوكمێكى شەرعى یە و یەكێكە لە پایەكانى ئیسلام خواى گەورە فەرزى كردووە لەسەر موسڵمانانى خاوەن سامان بە گوێرەى ئەو وردەكارییانەى لە ئەحكامەكانى زەكاتدا هاتوون جا بۆ دیارى كردنى سنورى دەوڵەمەند و هەژار ڕێژەیەك هەیە كە مرۆڤ بەوە نزمترین پلەى دەوڵەمەندى بەدەستدەهێنێ كە بریتى یە لە هەبوونى 20 مسقاڵ ئاڵتون واتە هەركەسێ بیست مسقاڵ ئاڵتونى هەبوو یان بەقەدەر بیست مسقاڵ ئاڵتون پارە و پولى هەبوو بەمەرجێ قەرزارى كەس نەبێت و ئەو ئەندازەیە لە پێویستیەكانى خۆى زیاد بێت ئەوە دەوڵەمەندە و نزمترین پلەى دەوڵەمەندى هەیە ئەگەر لەوە كەمتر بێت با موچەشى هەبێت یان هەر بڕێك بەڵام لەوە كەمتر بێت ئەوە زەكاتى بۆ دەبێ چونكە یەكێك لەو هەشت تاقمەى زەكاتیان بۆ دەبێت كەسێكە بژێوى هەیە بەڵام بەشى ناكات و پێویستیەكانى دەرناچێت.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٢٥٦ بەش: زەکات و سەرفیترە