ئایا دروستە لە ئەندازەى سەرفیترە زیاتر ببەخشیت بە نیەتى صەدەقەوە؟
بەڵێ دروستە كە كەسێك زیاد لە رێژەى سەرفیترە ببەخشێت وەكو صەدەقە، وەكو ئەوەى هەندێ خەڵكى ئەمڕۆ دەیكەن بەوەى كە كەسێك بۆ نمونە سەرفیترەى دە كەسی لایە و كیسەیەك یان فەردەیەك برنج دەكڕێت كە رێژەكەى لە هى دە كەسەكە زیاترە و لەبرى هەموو خانەوادەكەى دەیبەخشێت جا ئەمە دروستە ئەگەر هاتوو دڵنیا بوو لەوەى كە ئەو فەردەیە ئەندازەى واجب و زیاتریشی تێدایە، چونكە پێوانەى سەرفیترە واجب نییە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت كە رێژە و بڕەكە بزانرێت، جا ئەگەر هاتوو زانیمان كە ئەندازەكە لەو فەردەیەدا هەیە ئەو دەیبەخشین و هیچی تێدا نییە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
