ئایا دروستە بۆ باوک زەکات بدات بە کوڕێکی کەژنی هێناوە و ماڵى جیایە لەکاتێکدا کوڕەکەی ژیانی لەسەر موچەیەکی کەمە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆ باوک زەکات بدات بە کوڕێکی کەژنی هێناوە و ماڵى جیایە لەکاتێکدا کوڕەکەی ژیانی لەسەر موچەیەکی کەمە ؟
پرسیار:

ئایا دروستە بۆ باوک زەکات بدات بە کوڕێکی کەژنی هێناوە و ماڵى جیایە لەکاتێکدا کوڕەکەی ژیانی لەسەر موچەیەکی کەمە ؟
حوکمى زەکاتى باوک بۆ کوڕ
وە زەکاتى کوڕ بۆ باوک
وە چ کاتێک دروستە باوک زەکات بدات بە کوڕى خۆى؟

دروست نی یە بۆ باوک زەکاتەکەی بدات بەکوڕەکەی ، چونکە گەر منداڵ هەژار بوو وباوکیشی دەوڵەمەند بوو ئەو کاتە واجبە لەسەر باوک نەفەقەی کوڕەکەی بگرێتە ئەستۆ ، هەر بۆیە دروست نی یە ؛ چونکە گەر باوک زەکات بدات بەکوڕەکەی وەک ئەوە وایە زەکاتی دابێت بەخودی خۆی .

ابن قدامة رحمه الله لە "المغني" (2/269) دا ، دڵێت :
ولا يعطى من الصدقة المفروضة للوالدين, ولا للولد .
واتە : زەکات نادرێت بەدایک وباوک وەهەروەها ناشدرێت بەمنداڵ .

وە ابن المنذر دەڵێت :
أجمع أهل العلم على أن الزكاة لا يجوز دفعها إلى الوالدين , في الحال التي يجبر الدافع إليهم على النفقة عليهم , ولأن دفع زكاته إليهم تغنيهم عن نفقته , وتسقطها عنه , ويعود نفعها إليه , فكأنه دفعها إلى نفسه .
واتە : زانایان کۆ دەنگن لەسەر ئەوەی نابێ زەکات بدرێت بەدایک وباوک ، لەکاتێکدا پێویستە لەسەر منداڵ نەفەقەیان بگرێتە ئەستۆ ، وەهەروەها چونکە پێدانی زەکات لەلایەن منداڵەوە بەدایک وباوک وا دەکات بێ پێویست بن لەنەفەقەی ئەو ، وسودەکەی بۆ خودی خۆی دەگڕێتەوە ، بۆیە وەک ئەوە وایە زەکاتی دابێت بەخودی خۆی .

وەهەروەها زەکات ناشدرێت بەمنداڵ .
ئیمامی ئەحمەد دەڵێت :
لا يعطي الوالدين من الزكاة , ولا الولد ولا ولد الولد , ولا الجد ولا الجدة ولا ولد البنت "
واتە : زەکات نادرێت بەدایک وباوک ، وەهەروەها ناشدرێت بەکوڕ وەهەروەها بەکوڕی کوڕیش ، و ناشدرێ بەباپیر ونەنک ، وناشدرێت بەمنداڵی کچ ، واتە : کچە زا .

بەڵام لەدوو حاڵەتدا دروسته :
یەکەم : گەر کوڕەکە قەرزدار بوو ئەوا کات دروستە باوکی زەکاتی بداتێ تا قەرزەکەى پێ ببژێرێ ؛ چونکە پێویست نی یە لەسەر باوک قەرزی کوڕەکەی بداتەوە .

دووەم : ماڵی باوکەکە ئەوەندە نەبێت کەبەشی ئەوە بکات نەفەقەی کوڕەکەی بگرێتە ئەستۆ .

شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله لە "الاختيارات"دا (ل 104) دا ، دەڵێت :
" ويجوز صرف الزكاة إلى الوالدين وإن علوا – يعني الأجداد والجدات - وإلى الولد وإن سفل – يعني الأحفاد - إذا كانوا فقراء وهو عاجز عن نفقتهم ، وكذا إن كانوا غارمين أو مكاتبين أو أبناء السبيل ، وإذا كانت الأم فقيرة ولها أولاد صغار لهم مال ونفقتها تضر بهم أعطيت من زكاتهم " .
واتە : دروستە زەکات بدرێت دایک و باوک و بەرەو سەر لەباپیران ودا پیران ، وەهەروەها دروستە باوک زەکات بدات بەکوڕ وکوڕە زاکانی وبەرە وخوار ، لەکاتێکدا کە هەژار بن وتوانای نەفەقە گرتنە ئەستۆی یەکتریان نەبێت ، وەهەروەها لەحاڵەتێکیشدا گەر قەرزدار بوون ویاخود بەندە بوون بەمەبلەغێک پارە پەیمانی ئازاد بونیان لەگەڵ گەورەکەیاندا بەستبێت ، ویاخود لەسەفەردا بن (بێ پارە بن) ، جا گەر دایک هەژار بوو و چەند منداڵێکی بچووکی هەبوو وماڵیان هەبوو ونەفەقەی ئەو دایکە زیانی بەمنداڵەکان دەگەیاند ئەوا لەزەکاتی ماڵی ئەو منداڵانە بەشی دایکەکە دەدرێت .

وەپرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله :
ئایا دروستە باوک زەکاتەکەی بدات بەکوڕەکەی ؟

لەوڵامدا گوتویەتی : " فيه تفصيل : إن كان يريد أن يعطيه للنفقة مع وجوبها عليه فهذا لا يجوز ، وإن كان يريد أن يقضي عنه دينا كحادث سيارة مثلا وتكسرت السيارة التي أصابها ، وثُمنت السيارة بعشرة آلاف ، فإنه يجوز لأبيه أن يدفع عنه الزكاة من أجل هذا الحادث "[ "مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين" (18/508). وينظر (18/415)].

واتە : تەفیسیلی تێدایە گەر پێی ببەخشێت بۆ نەفەقە لەکاتێکدا واجبە خۆی نەفەقەی بکێشێت ئەوا دروست نی یە ، بەڵام گەر بیەوێت بەو زەکات پێدانە کوڕەکەی قەرزێک بداتەوە ، بۆ نموونە گەر توشی ڕوداوی سەیارە بووبێت ، ئەو سەیارە شکابێت کە ئەم خۆی پێ کێشاوە ، ئەوا لەم حاڵەتەدا دروستە بۆ باوکی زەکاتەکەی بدات لەبەر ئەو ڕوداوە .
والله أعلم .

سەردان: ٦,٠٧٦ بەش: زەکات و سەرفیترە