من دەمەوێ زەكات بدەم بەڵام بەو شێوەى كە كاتى خۆى دراوە بە بیت المال بەڵام من ئێستا نازانم بیت المال لە كوێ یەو وە نازانم لاى كێ یە؟
بسم الله الرحمن الرحيم
ئەوانەی كەوا شایستەی ئەوەن زەكاتیان پێبدرێت بریتین لەم هەشت بەشەی كە لەم ئایەتەدا باسكراوە: خوای گەورە فەرموویەتی: [إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ] [سورة التوبة: (60)] .
واتە: زەكات تەنها بۆ ئەمانەیە:
1 ـ [لِلْفُقَرَاء] فەقیر و هەژارێك كە هیچی نىیە.
2 ـ [وَالْمَسَاكِينِ] فەقیر و هەژارێك كە هەندێكی هەیە بەڵام بەشی ناكات.
3 ـ [وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا] ئەو كرێكارانەی كەوا ئیشوكاری لە سەر دەكەن و كۆی دەكەنەوە و دابەشی دەكەن.
4 ـ [وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ ] دڵ ڕاگیر كراوەكان.
5 ـ [وَفِي الرِّقَابِ] ئازاد كردنی كۆیلەكان.
6 ـ [وَالْغَارِمِينَ] قەرزارەكان.
7 ـ [وَفِي سَبِيلِ اللّهِ] لە پێناوی خوادا (جیهاد و حەج و بڵاوكردنەوەی زانستی شەرعی).
8 ـ [وَابْنِ السَّبِيلِ ] ڕێبوار.
جا لە كاتی بوونی دەوڵەتی ئیسلامدا (پارە و شتومەكی زەكات) دەدرێت بە دەوڵەت و لە خەزێنەی دەوڵەتدا كە پێی دەوترێت (بیت الـمال) كۆدەكرێتەوە و پاشان دابەش دەكرێت بە سەر ئەو هەشت بەشەی كە باس كران.
وە ئەگەر دەوڵەتی ئیسلام نەبوو یان ئەگەر دەوڵەت لەم بوارەدا پەیڕەوی حوكمی ئیسلامی نەكرد ئەوا موسڵمانان خۆیان ڕاستەوخۆ زەكاتەكەیان دەدەن بەو خەڵكانەی كەوا شایستەین لەوانەی كە باس كراون لە ئایەتەكەی پێشوودا.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە