بەلەشگرانى یەوە دروستە بچمە ناو مزگەوت یان قورئان بخوێنم؟ یان شایەتومان بهێنم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەلەشگرانى یەوە دروستە بچمە ناو مزگەوت یان قورئان بخوێنم؟ یان شایەتومان بهێنم ؟

بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده،
نابێت موسڵمانی لەش گران لە ناو مزگەوتدا بمێنێتەوە چ بە وەستان بێت یان بە دانیشتن بێت، بەڵام دەتوانێت بە ناویدا تێپەڕ ببێت.
[وَلاَ جُنُبًا إِلاَّ عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّىَ تَغْتَسِلُواْ] [سورة النساء: (43)] .
واتە: ئەو كەسەی كە لەشی گرانە نابێت بچێتە ناو مزگەوتەوە ئیللا مەگەر بە پێپەڕ بوون نەبێت تاوەكو خۆی دەشوات.
2 ـ وە دەتوانێت زیكری خواش بكات چ بە یان هەر زیكرێكی تر بكات.
زیكر خوێندن و دوعا كردن و قورئان خوێندن لەبەر (نەک موصحفەکە بگریت بە دەستەوە) و شایەتومان هێنان لە كاتی لەش گرانیدا دروستە، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە كە دایكە عائیشە ڕەزای خوای لێبێت فەموویەتی:: (كان رسول الله يذكر الله على كل أحيانه) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (406)] واتە: پێغەمبەری خوا لە هەموو حاڵەتێكدا زیكری خوای دەكرد.
بەڵام باشتر وایە زیكر كردن بە لەش پاكی و بەڵكو لەوەش زیاتر بە دەستنوێژەوە ئەنجام بدرێت، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەری خوا فەموویەتی: (إنـي كرهتُ أنْ أذكرَ الله إلاَّ على طهارة) [صحيح أبي داود رقم: (17)] واتە: من پێم باش نىیە زیكری خوا بكەم ئیللا بە پاكی (واتە: بە دەستنوێژەوە) نەبێت.
وە ئەوەش بزانە كە بەكارهێنانی ئەم ووشانە درووست نى یە:
ـ شەیتانی بوون.
ـ لەش پیس بوون.
بەڵكو دەوترێت لەش گرانی، چونكە ووشەی (شەیتانی بوون) جوان نى یە.
هەروەها ووشەی (لەش پیس بوون) ڕاست نى یە چونكە ئیماندار پیس نابێت وەك لەم فەرموودەیەدا هاتووە:عن أبـي هريرة (رضي الله عنه) قال: ((لقيني رسول الله في طريق من طرق المدينة وأنا جنب فاختنست فذهبت فاغتسلت ثُم جئت، فقال: أين كنت يا أبا هريرة ؟ قال قلت إنـي كنت جُنبا فكرهت أن أجالسك على غير طهارة، فقال: سبحان الله ! إنَّ الـمسلم لا ينجس)) صحيح أبـي داود رقم: (231).
واتە: ئەبو هورەیرە دەڵێت گەیشتم بە پێغەمبەری خوا لە سەر ڕێگایەك لە ڕێگاكانی مەدینەدا و منیش لەشم گران بووم، بۆیە خۆم لێدزیەوە و ڕۆیشتم خۆم شوشت ئەنجا هاتم بۆ لای، قەرمووی: ئەوە لە كوێ بوویت ئەی ئەبو هورەیرە ؟ وتم: من لەش گران بوون بۆیە پێنم ناخۆش بوو لە گەڵ تۆدا دابنیشم لە كاتێكدا كە پاك نیم، پێغەمبەریش فەرمووی: (سبحان الله) واتە پاكی بۆ خوا بەڕاستی موسڵمان پیس نابێت.
كەواتە دەبێت بڵێیت: (لەشم گران بوو) نەك: (شەیتانی بووم یان لەشم پیس بوو) !
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,٤٨١ بەش: پاك و خاوێنى