ئایا قەرزى مردویەك كە هیچ میراتێكى لێ بەجێ نەماوە لە زەكات دەتوانرێت بدرێتەوە؟
قەرزى مردوو لە زەكات نادرێتەوە، چونكە مردوو رۆیشتووە بۆ قیامەت، و ئەو سەرشۆڕى وزەلیلیەى كە تووشی كەسی قەرزارى زیندوو دەبێت بەسەر ئەمدا نایەت، وە هەروەها پێغەمبەرى خوا - ﷺ - قەرزى كەسانى مردووى لە زەكات نەداوەتەوە، بەڵكو لەو ماڵەى كەوا بە غەنیمە خواى گەورە بەسەریدا ڕشتى قەرزەكانى دایەوە، و ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە دروست نییە قەرزى مردوو لە زەكات بدرێتەوە.
پێشەوا ابن عبدالبر و أبو عبید باسی ئەوەیان كردووە كە قەرزى مردوو لە زەكات نادرێتەوە ئەوەش بە یەكدەنگى زانایان، بەڵام لەڕاستیدا باسەكە جێگاى ڕاجیاوازیە، و زۆرینەى زانایانیش دەڵێن: قەرزى مردوو لە زەكات نادرێتەوە، چونكە مردوو رۆیشتووە بۆ قیامەت، و ئەو سەرشۆڕى وزەلیلیەى كە تووشی كەسی قەرزارى زیندوو دەبێت بەسەر ئەمدا نایەت، وە هەروەها پێغەمبەرى خوا - ﷺ - قەرزى كەسانى مردووى لە زەكات نەداوەتەوە، بەڵكو لەو ماڵەى كەوا بە غەنیمە خواى گەورە بەسەریدا ڕشتى قەرزەكانى دایەوە، و ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە دروست نییە قەرزى مردوو لە زەكات بدرێتەوە.
وە دەوترێت: كەسی مردوو ئەگەر ماڵى خەڵكى بردبێت بەنیەتى گەڕانەوەى و ویستبێتى بیداتەوە ئەوا خواى گەورە بە فەزڵ وكەرەمى خۆى بۆى دەداتەوە، وە ئەگەریش بردبێتى بەنیەتى نەدانەوەى و بەمەبەستى خواردنى ئەوا خۆى ستەمى لەخۆى كردووە و قەرزەكە لە گەردنیدا دەمێنێتەوە لەرۆژى دواییدا لێ وەردەگیرێتەوە، وە لاى من ئەم بۆچوونە نزیكترە لەوەى كە بووترێت قەرزەكەى بۆ بدرێتەوە لەماڵى زەكات.
وە لەوانەیە بووترێت: دەبێت جیاوازى بكرێت واتە ئەگەر كەسانى زیندوو پێویستیان بە زەكات هەبوو لەبەر هەژارى یان بۆ جیهاد یان بۆ قەرزارى و جگەلەوانەش، وە ئەگەر كەسانى زیندوو پێویستیان پێى نەبێت، جا لەو حاڵەتەى كە زیندوو پێویستى پێى هەبوو ئەوا زیندووەكان پێش دەخرێن بەسەر مردووەكاندا، وە لە حاڵەتى ئەوەى پێویستیان پێى نەبوو ئەوا هیچی تێدا نییە ئەگەر قەزرى ئەو مردوانەى لێ بدرێتەوە كە هیچ میراتیان بەجێ نەهێشتووە، وە ئەمەش بۆچوونێكى مامناوەندە لەنێوان ئەو دوو بۆچونەى سەرەوەدا.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
