حوکمی زەکاتی سەرفیترەی کەسێک بۆ خۆی لەشارێک دەژی و خێزانەکەی لەشارێکی تر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی زەکاتی سەرفیترەی کەسێک بۆ خۆی لەشارێک دەژی و خێزانەکەی لەشارێکی تر
پرسیار:

كەسێك لە مەككەیە وخێزانەكەى لە شارى ریــازە، جا ئایا دەبێت زەكاتى سەرفیترە لەبرى ئەوان دەربكات لە مەككە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

دروستە كەسێك سەرفیترەى خێزانەكەى دەربكات ئەگەر لەگەڵیدا نەبوون لەو شارەدا

دروستە كەسێك سەرفیترەى خێزانەكەى دەربكات ئەگەر لەگەڵیدا نەبوون لەو شارەدا، جا ئەگەر ئەو لە مەككە بوو وە خێزانەكەى لە شارى ریاز بوو ئەوا دروستە سەرفیترەیان بۆ بدات لە مەككە، بەڵام باشتر وایە كە مرۆڤ سەرفیترەى لەو شوێنە دەربكات كە كەكاتى دەركردنى زەكاتەكەى پێ دەگات جا بۆیە ئەگەر كەسەكە كاتى دەركردنى زەكاتى لە مەككە پێ گەیشت ئەوا لە مەككە دەرى دەكات، وە ئەگەر لە ریاز پێى گەیشت ئەوا هەر لە ریاز دەرى دەكات، وە ئەگەریش خێزانەكە هەندێكیان لە مەككە بوون وهەندێكى تریان لە ریــاز، ئەوا ئەوانەى لە ریازن لە  شارى ریاز دەرى دەكەن وئەوانەشى لە مەككەن لەشارى مەككە دەرى دەكەن. چونكە زەكاتى سەرفیترە بە شوێن كەسەكەوەیە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٩ بەش: زەکات و سەرفیترە