حوكمى گواستنەوەى زەكات چییە لەو شوێنەى كە واجبە؟
دروستە مرۆڤ زەكاتەكەى لە شارێكەوە ببات بۆ شارێكى تر ئەگەر بەرژەوەندى تێدا بوو، جا ئەگەر كەسێك خزم و كەس وكارى شایستەى هەبوو كەبۆ وەرگرتنى زەكات بشێن لە شارێكى تر ئەوا هیچی تێدا نییە ئەگەر زەكاتەكەى بنێرێت بۆیان، بەهەمان شێوە ئەگەر ئاستى گوزەران لە شارێك بەرز وباشتر بوو وە كەسەكە زەكاتەكەى بنێرێت بۆ شارێك كە ئاستى گوزەرانى لاوازە وهەژارە ئەوا دیسان هیچی تێدا نییە، بەڵام ئەگەر هیچ بەرژەوەندیەك لەو زەكات گواستنەوەیەدا نەبوو ئەوا ناینێرێت.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
